ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 07-09-2025/ تاوەری زیاتر لە غەززە دەڕووخێندرێن
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
01
تاوەری زیاتر لە غەززە دەڕووخێندرێن
چەند سەرچاوەیەک لە ئەرتەشی داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی بە ماڵپەڕی واللایان گوت بینای بەرزی زیاتر لە غەززە دەپێکرێن.
02
عەراقچی: سێ وڵاتی ئەوروپایی دەبێ ئاڕاستەی تێکدەرانەی خۆیان بگۆڕن
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە یادداشتێکدا لە ڕۆژنامەی گاردیەن نووسی: سێ وڵاتی ئەوروپایی دەبێ ئاڕاستەی تێکدەرانەی خۆیان بگۆڕن ، ئەویش نەک لەبەر ڕازیکردنی ئێران بەڵکوو لەبەر خۆیان.
03
تاوسەندنی سەرکوتی لاگرانی فەلەستین لە ئینگلیس
ھاوکات لەگەڵ تاوسەندنی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە ، سەرکوتکردنی نەیارانی ڕژێمی زایۆنی لە ئینگلیسیش توندتر بووە و پۆلیسی ئینگلیس لانیکەم 429 کەس لە نەیارانی جینۆسایدی فەلەستینیەکانی بە تۆمەتلێدانی داکۆکی لە تیرۆریسم و لەنێو شەپۆلی ناڕەزایەتی توندی جەماوەریی دەسگیرکرد.
04
بەرزبوونەوەی بارگرژی و قۆڵبەستکردن لە عفرین
چەند سەرچاوەیەکی خۆجێیی لە گوندێکی دەوربەری عفرین ڕاپۆریان دا کە کۆمەڵێک ڕووداوی تونوتیژانە ، گرتن و گەف و ھەڕەشە بووەتە ھۆی بەدیھاتنی دۆخی ترس و بێسەقامیی لەنێو دانیشتوان. ئەوە لەکاتێک دایە کە ھەنگاوی ئاسیشیی زیاتر لە دژی دانیشتوان ئەنجامدراوە و بنەماڵەکانی نزێک بە گروپەکانی بەرداکۆکیی تورکیا بەدواداچوونیان بۆناکرێت.
05
داڕمانی پرد لە کەربەلا
میدیا عێراقیەکان باسی داڕمانی پردێک دەکەن لە دەروازەی شاری کەربەلا کە بە ھۆیەوە تا ئێستا 5 کەس بریندار بوونە.
06
بایکۆتی کاڵا ئەمریکیەکان لە ھیندستان
لەنێو کێشە و بارگرژیە تیجاریەکانی نێوان ھیندستان و ئەمریکا ، ریکلامی بەرھەمە مەسرەفیەکان لە ھیندستان ، کڕینی کاڵاکانی ئەم وڵاتە ریکلام دەکات و لە بەکاربەرانی دەوێت کاڵای ئەمریکی نەکڕن.