ئه‌یلوول 07, 2025 10:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

 

01

خۆپێشاندانی ھەزاران زایۆنیست لە دژی نتانیاھو

ھەزاران زایۆنیست ڕۆژی شەممە بە سازدانی خۆپێشاندان لە دژی بنیامین نتانیاھو سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ، خوازیاری ڕاگیرانی شەڕ لە دژی غەززە و ھەوڵدان بۆ ئازادکرانی یەخسیرانی زایۆنیست بوون. 

 

02

کۆتاییھاتنی ھەڵمەتی مرۆڤدۆستانە و ئاسایشی لە کەمپی ھۆڵ

قۆناغی چوارەمی ھەڵمەتی مرۆڤدۆستانە و ئاسایشی لە کەمپی ھۆڵ و ناوچەکانی دەوروبەری کە بە ئامانجی پاراستنی دانیشتوان و بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشەکانی داعش ئەنجامدرابوو ، دوای دوو ڕۆژ بە گیرانی 11 ئەندامی داعش کۆتاییھات. 

 

03

ئەمریکا و ترۆئیکای ئەوروپا بەرنامەی ناڤۆکیی ئێرانیان بە سیاسیی کردووە 

میخاییل ئۆلیانۆڤ نوێنەری ڕوسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لە پێوەندیی لەگەڵ بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران گوتی: ئەمریکا و بەتایبەت ترۆئیکای ئەوروپایی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێرانیان بە سیاسیی کردووە و بەرەوام کاری وا دەکەن کە ڕەوشەکە خراپتر دەکات. 

 

04

پێکھاتنی فەرمانگەی درۆسازیی لە وەزاڕەتی دەرەوەی ڕژێمی زایۆنی

ڕژێمی زایۆنی کە بە ھۆی کوشتاری خەڵکی بێتاوانی غەززە و قەیرانی مرۆیی سەرچاوەگرتوو لەم بابەتە لەژێر گوشاری ڕەخنە و گازندەی جیھانیی دایە ، ئێستا بەنیازە کەمپەینێکی پڕۆپاگەندە و میدیایی بەرفراوان بە مەبەستی سپیکردنەوە و پاساودانی تاوانکاریەکانی خۆی لە غەززە بخاتەڕێ. 

 

05

ئەگەری دیداری تڕەمپ و شی جین پینگ لە کۆریای باشوور 

کەناڵی سی ئێن ئێن ڕاپۆری دا وتووێژی جددی بۆ کۆبوونەوەی نیوان دۆناڵد تڕەمپ و سەرۆکی چین لە پەراوێزی جڤینی ئەپێک لەئارادایە. 

 

06

ھیندستان: درێژە ئەدەین بە کڕینی نەوت لە ڕوسیا

وەزیری دارایی ھیندستان ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند: نیودێهلی سەرباری نرخنامەکانی ئەمریکا ، درێژە ئەدتا بە کڕینی نەوت لە ڕوسیا.