ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 08-09-2025/ شەهیدبوونی٦٢فەلەستینیی دیکە لە کەرتی غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
١
شەهیدبوونی٦٢فەلەستینیی دیکە لە کەرتی غەززە
سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان لە کەرتی غەززە ڕایانگەیاند، ٦٢ فەلەستینی دیکە لە ئاکامی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر ئەو کەرتە، شەهید بوون. وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین هەروەها ڕایگەیاند، پێنج شەهید، لەوان ٣ منداڵ، بەهۆی قات و قڕیی و بەدخۆراکی لە٢٤کاتژمێری ڕابردوودا گیانیان لەدەست داوە، کۆی شەهیدان و گیان لەدەستداوانی قات و قڕیی لە غەززە گەیشتووەتە ٣٨٧ کەس کە ١٣٨یان منداڵن.
٢
خۆپێشاندانی دەیان هەزار کەس لە بەلژیک بۆ پشتگریی لە غەززە
دەیان هەزار کەس لە خەڵکی بەلژیک بە سازدانی خۆپێشاندان لە بروکسل، پشتگریی خۆیان لە غەززە ڕاگەیاندو خوازیاری بایکۆتی رژیمی زایۆنی بوون. بەشدرابووانی ئەو خۆپێشاندانانە، هەروەها خوازیاری کۆتایی هاتنی هاوبەشی و هاریکاریی حکومەت، دامەزراوەو کۆمپانیاکان لە تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی دژی خەڵکی فەلەستین بوون.
٣
یەحیا سەریع: هەڵمەتێکی بەرفراوانی درۆنیمان دژی داگیرکەران ئەنجامدا
"یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: هەڵمەتێکی سەربازیی بەرفراوانمان بە هەشت درۆنەوە دژی رژیمی زایۆنی ئەنجام دا کە تێیدا ئامانجگەلی جۆراوجۆر لە ناوچەکانی نەقەب، ئومم ڕەشڕاش، عەسقەڵان، ئەسدود و یافا، کرانەئامانج. هەروەها فڕۆکەخانەی رژیمی زایۆنی بە درۆن کرایەئامانج و گەشتەکانی راگیرا.
٤
گردبوونەوەی نەیارانی دەوڵەت لە ئەستەمووڵ و پچڕانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە تورکیا
هەزاران کەس لە لایەنگرانی نەیارانی حکومەتی ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەستەمووڵ کۆبوونەوەو پۆلیسی تورکیا کەوتە شەڕ وپێکدادان لەگەڵ ناڕازییان. هاوکات لەگەڵ ئەو خۆپێشاندانە دژە حکومەتییانە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەتورکیا پچڕان.
٥
مالیکی: ڕێگه نادهین ههڵبژاردن دوابخرێت
"نوری مالیکی" سهرۆکی هاوپهیمانی دهوڵهتی یاسا دوپاتیکردهوه، دیموکراسی بهبێ ههڵبژاردن بێ بههایه و راشیگهیاند، ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق لهوادهی خۆیدا بهڕێوهدهچێت و ڕێگه نادهین دوابخرێت.