ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 08-09-2025/ پزشکیان: خەڵکی ئێران پێملی زوڵم و دەسدرێژکاریی نابێ
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
پزشکیان: خەڵکی ئێران پێملی زوڵم و دەسدرێژکاریی نابێ
سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ لە ٣٩یەمین جڤینی نێونەتەوەیی یەکێتی ئیسلامی بەڕاگەیاندنی شکست هێنان بە دوژمن لە شەڕی ١٢ رۆژەدا، وتی: خەڵکی ئێران، دوژمنیان بێهوا کردو سەلماندیان کە لەهەمبەر زوڵم، ستەم و دەسدرێژکاریدا سەردانانەوێنن.
2-
کوژران و برینداربوونی٢٥زایۆنی لە قودس
لە ئاکامی هەڵمەتی شەهادەتخوازانەی فەلەستینیەکان لە قودسی داگیرکراو، پێنج زایۆنی کوژران و٢٠ کەسیش برینداربوون کە حاڵی چەند برینداری زایۆنی، شپرزە ڕاگەیێندراوە.
3-
شەهیدبوونی پەیامنێرێکی دیکەی فەلەستینی لە غەززە
میدیاکانی فەلەستین ڕایانگەیاند؛ "ئوسامە ئەحمەد بەعلوشە" پەیامنێری فەلەستینیی کەناڵی "ئەلمەشهەد" لە بۆردومانی گەڕەکی "شێخ ڕیزوان"ی غەززە لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە شەهید کرا.
4-
ڕەخنەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە درێژەی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی
"تام فلیشتەر"ی سەرۆکی ئیدارەی کاروباری مرۆییانەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە مەرگ، وێرانی، قات و قڕیی و ئاوارەبوونی فەلەستینیەکان لە غەززە، بەهۆی سیاسەتەکانی رژیمی زایۆنییەوەیە، وتی: ئەو جەنایەت و تاوانکارییانە، پێچەوانەی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانەو شەرمەزار دەکرێ.
5-
تەقینەوە لە باشوری رۆژاوای سووریا
سەرچاوە سووریەکان ڕایانگەیاند، تەقینەوەیەک لە پارێزگای دەرعا هەڵکەوتوو لە باشوری رۆژاوای ئەو وڵاتە، ڕووی دا کە بەهۆیەوە، ئۆتۆمبیلی هێزی پۆلیسی حکومەتی کاتیی جۆلانی بەئامانج گیراوە و ئاماری کوژراو و برینداری ئەو هێرشە، نادیارە.
6-
چوونەسەری ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق
پاشەکەوتی نەوتی عێراق ١٥٠ملیار بەرمیلە؛ سودانی: هەتا ١٢٠ ساڵی دیکە نەوتمان بۆ بازاڕی جیهانی هەیە؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە پاشەکەوتی نەوتی ئەو وڵاتە دەگاتە ١٥٠ملیار بەرمیل، وتی: عێراق بۆ لانیکەم ١٢٠ساڵی داهاتوو، نەوتی هەیەو دەتوانێ دابینکەری بڕی زیاتری نەوت بێ بۆ بازاڕە جیهانییەکان.