ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 08-09-2025/ خۆپێشاندان بۆ پشتگریی لە غەززە لە سەرتاسەری جیهاندا
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
١
خۆپێشاندان بۆ پشتگریی لە غەززە لە سەرتاسەری جیهاندا
لەدرێژەی پشتگرییە جیهانییەکان لە خەڵکی غەززە لە پاریسی پێتەختی فەڕانسە، وڵاتانی سکانیدیناوی لەوان سوید و دانیمارک، برمەنی ئەڵمان، فلۆرانسی ئیتالیا، ئەستەمووڵ، سێئولی پێتەختی کۆریای باشور و زۆربەی شارە گەورەکانی جیهان خۆپێشاندانی بەربڵاو بۆ پشتگریی لە خەڵکی غەززە بەڕێوە چوو.
٢
شەپۆلی تازەی ناڕەزایەتیی دەربڕین دژی سیاسەتەکانی ئەردۆغان لە تورکیا
ناڕازییان و نەیارانی سیاسەتەکانی ئەردۆغان پاش چوونی پۆلیسی تورکیا بۆنێو بینای پارتی نەیاری کۆماریخوازی گەل(جەهەپە) لەگەڵ پۆلیس، تێکهەڵچوون. خۆپێشاندانی بەربڵاوی شەوی ڕابردوو لە ئەستەمووڵ، دەسپێکی شەپۆلی تازەی ناڕەزایەتیی دەربڕین دژی سیاسەتەکانی ئەردۆغانە.
٣
خەڵکی سووریا داوای جەهاد دەکەن دژی رژیمی زایۆنی
خەڵکی سووریا لە دیمەشقی پێتەختی ئەو وڵاتە خوازیاری ڕاگەیێندرانی جەهاد بوون بۆ پشتگریی لە غەززەو هەروەها ئازادکرانی بەشی داگیرکراوی جۆلان لەچنگ رژیمی زایۆنی.
٤
کوژران و برینداربوونی٦کەس لەتەقەو دەسڕێژ لە تەگزاس
پۆلیسی تەگزاس ڕایگەیاند، بەهۆی تەقەو دەسڕێژ لە باکوری رۆژهەڵاتی هیوستون، کەسێک کوژراو پێنج کەسیش بریندار بوون
5
شەهیدبوونی٦٢فەلەستینیی دیکە لە کەرتی غەززە
سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان لە کەرتی غەززە ڕایانگەیاند، ٦٢ فەلەستینی دیکە لە ئاکامی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر ئەو کەرتە، شەهید بوون. وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین هەروەها ڕایگەیاند، پێنج شەهید، لەوان ٣ منداڵ، بەهۆی قات و قڕیی و بەدخۆراکی لە٢٤کاتژمێری ڕابردوودا گیانیان لەدەست داوە، کۆی شەهیدان و گیان لەدەستداوانی قات و قڕیی لە غەززە گەیشتووەتە ٣٨٧ کەس کە ١٣٨یان منداڵن.