ئه‌یلوول 09, 2025 08:33 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

 

01
پەلامارە بەرفراوانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر چەند بنکەی سەربازیی لە سوریا

فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پەلاماری بەرفراوانیان کردە سەر بنکە و ھەمارەکانی چەکەمەنیی ھێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا لە حومس و سەقوبین لە باکووری لازقیە .

02
پەلاماری بە خۆفڕ بۆسەر کاروانی جیھانیی گەمیەکانی «الصمود»

شەوی ڕابردوو بەڕێوبەەایەتیی کاروانی ئەسسەموود بۆ تێکشکاندنی گەمارۆی غەززە ڕایگەیاند یەکێک لە گەمیە سەرەکیەکانی ئەم کاروانە لە لێوارەکانی تونس کەوتووەبەر پەلاماری بەخۆفڕ . 
03
حەماس : گەف و ھەڕەشەکانی نتانیاھو نامانترسێنێ

مەحموود مەرداوی ئەندامی باڵای بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین ( حەماس) جەختیکردەوە ھەڕەشەکانی بنیامین نتانیاھو ئێمە ناترسێنێ و داگیرکەران سەرباری ئەو ھەموو تاوانکاریەی ئەنجامی ئەدەن ، ڕوو لە نەمان و فەوتانن . 
04
عەراقچی و گرۆسی لە قاھیرە کۆدەبنەوە

ڕۆژنامەیەکی میسری ڕاپۆرتی دا وەزیری دەرەوەی میسر ئەمڕۆ لە قاھیرە میوانداری وەزیری دەرەوەی ئێران و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی  نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەبێت .
05
مادۆرۆ : ناچینە ژێر چەپۆکی پڕ شوورەیی ئیمپراتۆریەتی ئەمریکا 

نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئێلا ڕۆژی ڕابردوو گوتی : لە نێوان ڤەنزۆئێلا و ئەمریکا بارگرژیەک نیە بەڵکوو ئەمە دوژمنایەتی ئەمریکا لە دژی ئێمەیە . کەس ناتوانێ ڤەنزۆئێلا لاواز بکات و سەشۆڕیی زاڵبوونی ئیمپراتۆریەتی ئەمریکا بۆ وڵاتی خۆمان قەبوڵ ناکەین . 
06
حکومەتی فەڕەنسە کەوت

حکومەتی فرانسوا بایرۆ سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسە دوای تەنیا 9 مانگ مانەوە لەسەر دەسەڵات ، بەدوای شکستی ھێنانی قورس لە وەرگرتنی دەنگی متمانە لە پەرلەمان ، وه لانرا. 

07
لەھوڕیاودرانی تڕەمپ لە فیناڵی تەنیسی ئۆپێنی ئەمریکا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوانێوەڕۆی یەکشەممە دوای ئامادەبوون لە یاریی فیناڵی تێنیسی ئۆپێنی ئەمریکا ، لە لایەن ھاندەرانەوە لێی لەھوڕیاودرا .