ئه‌یلوول 09, 2025 10:25 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

01
ھەڵمەتی "سرایا القدس" لە دژی لەشکەریانی زایۆنی

شەوی ڕابردوو گوردانەکانی سرایا القدس لقی سەربازیی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا ھەواڵی ھەڵمەتی خۆی لە دژی لەشکەریانی زایۆنی لە قەباتیە ھەڵکەوتوو لە لێواری ڕۆژاوا ڕاگەیاند . 

02
پەلاماری بەخۆفڕی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر جەبەلی لوبنان

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سەرچاوەکانی ھەواڵ باسی پەلاماری بەخۆفڕی ڕژێمی زایۆنیان کرد بۆسەر شارۆکەی بەرجا لە جەبەلی لوبنان . 

03
ڕێباز حەملان : لێک نزیکبوونەوەیەکی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە

ڕێباز حەملان،یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: لێکنزیکبوونەوەیەکی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە. هەروەها ڕەشنووسێک ئامادەکراوە و سبەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەخرێتە ڕوو.
04
میدیای عیبری : خۆفڕەکانی یەمەن دروستکراوی خۆیانن

کەناڵی 24 ئای ڕژێمی زایۆنی ڕاگەیاند ئەو خۆفڕانەی لە یەمەنەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان ھەڵدراون ، لە نێوخۆی یەمەن دروستکراون و ھاوردە نین.
05
گەشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆ لە نێوان تاران و ئیسلامئاباد 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە یەکەم گەشتی ئاسمانیی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئێران ئەیر توور بە فڕۆکەی ئێرباس 300 لە تارانەوە لە فڕگەی نێودەوڵەتیی ئیسلامئاباد نیشتەوە و بە ئاھەنگی ئاوڕشاندن ناسراو بە واتێر سالوت پێشوازیی لێکرا . 

06
ئاڵمان خەریکی دابینکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی بۆ ئۆکراینە

ستیڤان کۆرێنلیوس وتەبێژی گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمان کە  لە ئۆکراینە جەختیکردەوە دانوستان بۆ دابینکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی نوێ بۆ ئۆکراین خەریکە ئەنجام دەبێت .