ئه‌یلوول 09, 2025 13:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

01
دۆزرانەوەی تەرمی سەربازێکی یەدەگی ڕژێمی زایۆنی

ڕادیۆی ئەرتەشی ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ  سێشەممە ڕایگەیاند کە تەرمی یەکێک لە سەربازە یەدەگەکانی ئەم  ڕژێمە لە ماڵەکەی خۆی لە شاری ڕێهۆڤۆت لە باشووری قودسی داگیرکراو دۆزراوەتەوە.
لە ڕاپۆرتی ئەم ڕادیۆیەدا هاتووە، بە لەبەرچاوگرتنی زیادبوونی خۆکوشتن لە نێو سەربازانی ڕژێمی داگیرکەر، لەنێویاندا یەدەگەکان - دوای گەڕانەوەیان لە شەڕی غەززە- ئەگەری زۆرە ئەو سەربازە خۆی کوشتبێت.

02
وەزیری دەرەوە لەگەڵ هاوتا میسریەکەی کۆبۆوە

سەید عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کە لە سەرووی شاندێکی دیپلۆماسی گەشتی میسری کردووە، هەر لە سەرەتای گەیشتنی بە قاهیرە لەگەڵ بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر  کۆبۆوە و وتووێژی کرد.

03
ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دانانی قەییوم بۆ پارتی کۆماریخوازی گەل لە تورکیا

شەوی ڕابردوو، شارە جۆربەجۆرەکانی تورکیا شایەتی خۆپیشاندان  بوون بۆ  دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دانانی قەییوم بۆ  پێکهاتەپارێزگاییەکانی پارتی کۆماریخوازی گەل.

04
بۆردومانی هەممارەکانی چەکی دروستکراوی تورکیا لە سوریا

سەرچاوەیەکی ئاسایشی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم ڕژێمە هەممارەکانی مووشەک و کەرەستەی بەرگری ئاسمانی دروستکراوی تورکیایان لە حومس بۆردومان کردووە.

05
ئیسپانیا باڵیۆزی خۆی لە فەلەستینی داگیرکراو بانگ کردەوە

حکومەتی ئیسپانیا، وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە "تۆمەتە درۆینەکانی" ڕژێمی زایۆنی لە دژی مەدریدسەبارەت  بە "دژایەتیکردنی جولەکە" باڵیۆزی خۆی لە فەلەستینی داگیرکراو بانگ کردەوە بۆ ڕاوێژکاری.

06
سەرۆک وەزیرانی نیپاڵ دەستی لەکارکێشایەوە

دوای ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی دژە گەندەڵی و نائارامییە کوشندەکان کە بووە هۆی پێکدادانی توندوتیژی نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس و لانیکەم ١٩ کەس کوژران،  «کەی پی شارما ئۆلی» سەرۆک وەزیرانی نیپاڵ دەستی لەکارکێشایەوە