ئه‌یلوول 10, 2025 08:35 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

دیداری سەرکەوتووی نێوان گرۆسی و عەراقچی

وەزیری دەرەوەی ئێران و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی  دوای کۆبوونەوەیەکی سێ کاتژمێری لە میسر، لە پرێس کونفڕانسێکدا  سەرکەوتنی دانوستانەکان سەبارەت بە  نووسین و پەرە پێدانی پرۆتۆکۆڵی نوێی هاوکاری نێوان ئێران و ئاژانسیان ڕاگەیاند

2-

شەرمەزارکردنی پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر قەتەر لە لایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە

 سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە بەیاننامەیەکدا، پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر قەتەری شەرمەزار کرد و وەک هەڕەشە  بۆ سەر ئاسایش و ئارامی ناوچەکەی زانی.

3-

شکستی ڕژێمی زایۆنیستی لە تیرۆرکردنی ڕێبەرانی  حەماس 

 حەماس لە بەیاننامەیەکدا  وێڕای شەرمەزارکردنی  جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە هێرش بۆ سەر قەتەر،  ڕایگەیاند کە پلانی ڕژێمی زایۆنی بۆ تیرۆرکردنی ڕێبەرانی  حەماس شکستی هێناوە و  ڕێبەرانی  حەماس ڕزگاریان بووە و ٥ ئەندامی حەماسیش شەهید بوونە

4-

زەبرێکی دیکەی یەمەنییەکان لە ڕژێمی زایۆنیستی

یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: هێزە چەکدارەکانی یەمەن فڕۆکەخانەی "ڕامۆن" و دوو ئامانجی گرنگی دیکەی لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو بە مووشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیک کردە ئامانج و  زەبرگەلی  قورسیان لە داگیرکەرانی زایۆنی  وەشاندووە

5-

دەسپێکی ڕاهێنانی  هێزەکانی سووریا لە تورکیا  

 میدیاکان بە ڕاگەیندرانی  ئەوەی  کە تورکیا دەستیکردووە بە  ڕاهێنانی سەربازانی سوریا، هەروەها نزیکەی ٣٠٠ سەرباز و ئەفسەری پۆلیسی سوریا لە ئێستادا لە دوو بنکە لە ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی تورکیا خەریکی  ڕاهێنانن  و بڕیارە ٢٠ هەزار سەربازی سوریا لە تورکیا  ڕاهێنان بکرێن

6-

دیداری شاندی پەرلەمانی ئێران لەگەڵ پەرلەمانتارانی لوبنان

لە میانی دیداری شاندێکی پەرلەمانی ئێران و شاندێکی پەرلەمانتارانی لوبنان لە بەیروت، هەردوولا جەختیان لە ڕێگاکانی پتەوکردنی هاوکاریی پەرلەمانیی نێوان دوو وڵات و درێژەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات کردەوە.

7-

  ڕەخنەی سەندرز لە بێدەنگی ئەمریکا لە بەرامبەرجەنایەتەکانی نەتانیاهۆ 

بێرنی سەندەرز سیناتۆری ئەمریکی وێڕای ئیدانەکردنی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر قەتەر وتی: ئەم پەلامارانە نیشانی دەدەن کە ئەمریکا  بە تەواوی کۆنترۆڵی  ڕژێکی زایونی  لەدەستداوە و جگە لە درێژەدان بە جەنایەتەکانی  لە غەززە،  یاسا نێودەوڵەتییەکانیش پێشێل دەکات .