ئه‌یلوول 10, 2025 10:35 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1

ڕژێمی زایونی بە دوای زاڵ بوون بەسەر ناوچەیە

عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران وێڕای شەرمەزار کردنی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر قەتەر ئەم  پەلامارەی  بە نیشانەی هەوڵی ئەو ڕژیمە بۆ زاڵبوون بەسەر وڵاتانی ناوچەکە لە داهاتوودا زانی 

2-

شەرمەزارکردنی پەلامار بۆ سەرڕێبەرانی  حەماس لە قەتەر

سەید عەمار حەکیم، ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق، کردەوەی ڕژێمی زایۆنی لە بەئامانجگرتنی ڕێبەرانی حەماس لە قەتەری  شەرمەزار کرد و بە دەستدرێژییەکی ڕوون و کردەوەیەکی هاندەرانە  لە پێناو ئاڵوز کردنی سەقامگیری ناوچەکەی زانی

3-

پەیامێکی کوردی لە لایەن  قەسامەوە

گوردانەکانی قەسام لقی  سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، لە پەیامێکدا بە زمانی کوردی داوای لە هەموو ئومەتی ئیسلامی  کرد، دوعای کۆتاییهێنان بە ئازار و ڕەنجی خەڵکی غەززە و سەرکەوتنی بەرخۆدانی فەلەستین لە  هەمبەر ڕژێمی زایۆنیستی بکەن

4-

کردنە ئامانجی دووهەمین کەشتی سەموود 

ڕژێمی زایۆنیستی بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کەشتییەکی دیکەی گەورەی پاپۆڕی سەموودی لە بەندەری "سیدی بوو سەعید" لە باکووری تونس کردە ئامانج و ڕاپۆرتەکان باسی  کۆنترۆڵی ئاگری کەشتیی یارمەتی گەیاندن  بە غەززە  دەکەن

5-

خۆپیشاندانی دژە زایۆنیستی لە لەندەن

هەزاران لایەنگری فەلەستینی لە  ئینگلیز بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە  پەلامارەکانی  ڕژیم بۆ سەر قەتەر بە مەبەستی  تیرۆرکردنی ڕێبەرانی ی حەماس کۆبوونەوە و دروشمی دژە زایۆنیستیان وتەوە و ناردنی هەر جۆرە یارمەتیەک بۆ ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنیان بە توندی شەرمەزار کرد

6-

بۆردومانی هەمارەکانی چەکەمەنی تورکیا لە سوریا

 فڕۆکە شەڕکەرەکانی  ڕژێمی زایۆنیستی، جارێکی دیکە هەمارەکانی مووشەک و کەرەستەی  بەرگری ئاسمانی تورکیایان لە حومسی سووریا بۆردومان کرد کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ سووریا گواسترابووەوە

7-

جەختی ئولیانۆڤ لەسەروەستانی گەڕانەوەی سزاکان لە لایەن ئوروپاوە

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، وێڕای پێشوازی لە ڕێککەوتنە نوێیەکەی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، جەختی کرد: ئێستا کاتی گونجاوە بۆ ئەوەی ترۆیکای ئەوروپی پرۆسەی گەڕانەوەی سزاکان ڕابگرێت و هەڵیبوەشێنێتەوە بۆ ئەوەی ڕەوتی ئەرێنی بپارێزێت