ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 10-09-2025/ جەختی عەراقچی لەسەر پێویستی یەکبوونی جیهان لەهەمبەر ڕژێمی زایۆنیستی
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
جەختی عەراقچی لەسەر پێویستی یەکبوونی جیهان لەهەمبەرڕژێمی زایۆنیستی
سەید عەباسی عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر قەتەر وتی : تەنیا ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی بە بڕشتانە لە گەڵ کردەوە و ڕەفتاری جەنایەتکارانەی ڕژێمی زایونی کردەوەی هاوئاهەنگ و یەکگرتووی جیهانی ئیسلام لە هەمبەر ئەو ڕژێمەیە
2
جەختی بەقایی لەسەر یەکجاری بوونی ڕێککەوتننامەی ئێران و ئاژانس
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : ئێران و ئاژانس سەبارەت بە چلونایەتی هاوکاری لە دوخی نوێی دوای پەلامارەکانی نایاسایی ئەمریکا و ڕژێمی زایونی دژی دامەزراوە ناڤوکییەکانی ئاشتیخوازانەی ئێران ڕێککەوتن
3
لاگرانی فەلەستینی ترەمپیان بە هیتلری سەردەم زانی
لاگرانی فەلەستینی بە تێکدانی میوانی شەوانەی سەروک کوماری ئەمریکا ناوبراویان بە هیتلری سەردەم ناو برد و خوازیاری ڕاگیرانی شەڕ لە غەزە بوون
4
ڕەخنەی خەڵکی شرناخی تورکیا لە بڕینی دارستانەکان
بڕینی دارستانەکانی دەڤەری شرناخ لە لایەن گاردی خۆجێیی و ئەندامانی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا بە بیانووی گەڕان بۆ کانگا و نەوت کە بە شێوەی سیستماتیک ئەنجام دەبێت ڕووبەڕووی ڕەخنەی خەڵکی ئەو ناوچەیە بووەتەوە
5
شەرمەزار کردنی پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر قەتەر
بە دوای دەسدرێژکاریی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر دوحە جگە لە وڵاتانی ئیسلامی شەش وڵاتی ئوروپایی هوڵەند پوروتگال ئیسپانیا فەڕانسا ئیتالیا و ئینگلیز ئەو کارەی ڕژێمی زایونیستیان شەرمەزار کرد و بە بنپێکردنی دەسەلاتداریەتی قەتەر لە قەڵەمدا
6
شەرمەزار کردنی دەسدرێژیەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر قەتەر لە لایەن سودانییەوە
موحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای شەرمەزار کردنی توندی دەسدرێژکاری ڕژێمی زایونی بۆ سەر دوحەی قەتەر ڕایگەیاند ئەو دەسدرێژکاریە بنپێکرانی ئاشکرای یاسا نێونەتەوەییەکانە