ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 11-09-2025/ عێراقچی: ڕژێمی زایۆنیستی گەورەترین هەڕەشەی ناوچەییە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
عێراقچی: ڕژێمی زایۆنیستی گەورەترین هەڕەشەی ناوچەییە
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنیستی گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە، وتی: بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنی پێویستی بە بڕیاری بە کۆمەڵی وڵاتانی ناوچەکە هەیە.
2-
حەماس: ئەمریکا هاوبەشە لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییدا
محەمەد نەزال، بەرپرسێکی بزووتنەوەی حەماس، بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنی بە پاڵپشتی واشنتۆن، سەرکردەکانی خۆڕاگریی لەحاڵێکدا کردە ئامانج کە لە قەتەر دانوستانیان دەکرد ؛ واشنتۆنی بە هاوبەشی هەموو تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی زانی.
3-
چالاکانی دژە شەڕ هێرشیان کردە سەر ستۆدیۆی کەناڵی ١٤ی ڕژێمی زایۆنی
نەیارانی سیاسەتەکانی نەتانیاهۆ بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە درێژەی شەڕی غەززە و نەگۆڕینەوەی دیلەکانی فەلەستینی بە دەستبەسەرکراوانی زایۆنی هێرشیان کردە سەر ستۆدیۆی کەناڵی ١٤ی ڕژێمی زایۆنیستی و خوازیاری دەستلەکارکێشانەوەی نەتانیاهۆ و ئاگربەست لە غەززە بوون.
4-
زیادبوونی ژمارەی شەهیدان لە هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر یەمەن
وەزارەتی تەندروستی یەمەن ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە ٣٥ کەس و بە دەیان کەسیش بریندار بوون.
5-
تاوسەندنی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی جەولانی و هێزەکانی هەسەدە
سەرچاوە هەواڵییەکانی سوریا باسیان لە تێکهەڵچوونی نێوان سەربازانی ڕژێمی جەولانی و هێزەکانی هەسەدە لە گردو پەڕی حەلەب لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە کرد و پشتڕاستیان کردەوە کە لەو تێکهەڵچوونانەدا دوو هێزی جەولانی کوژراون و سێ هێزی دیکەش بریندار بوون.
6-
عەلی حەمە ساڵح ڕەخنە لە ڕوون نەبوونی فرۆشتنی نەوتی هەرێم دەگرێت
عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانیی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: لەوەتەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان وەستاوە تا ئێستا نزیکەی 262 ملیۆن بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی هەرێم فرۆشراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی شەفافیەت لە فرۆشتنی نەوت، هیچ سوودێکی نەگەیشتووەتە خەڵکی هەرێم.
7-
زیادبوونی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرانی ناڕازی فەرەنسا
ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری دژ بە حکومەت لە فەرەنسا کە هاوکات بوو لەگەڵ دەستبەکاربوونی سەرۆکوەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە، بووە هۆی توندوتیژی و نائارامی بەربڵاو و هەروەها دەستگیرکردنی نزیکەی ٣٠٠ خۆپیشاندەر.