ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 11-09-2025/ جەختکردنەوەی عەراقچی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئێران و تونس
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
جەختکردنەوەی عەراقچی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئێران و تونس
وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوشانه تونسییەکەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی بازرگانی، پزیشکی، زانست و فەرهەنگ و پێکهێنانی کۆمسیۆنێکی هاوبەشی ئابووریی نێوان هەردوو وڵات .
2-
زیادبوونی ژماری شەھیدانی فەلەستینی لە غەززە
سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان لە کەرتی غەززە ڕایانگەیاند کە لە هێرشە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە 72 فەلەستینی دیکە شەهید بوون و کۆی گشتی شەهیدان گەیشتە 64 هەزار و 656 کەس.
3-
ئیدانە کرانی هێرشی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر یەمەن
حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا هێرشی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شارەکانی سەنعا و ئەلجەوف لە یەمەنی بە دڕندانە و ناجوامێرانە ناوبرد و ئەم تاوانەی ئیدانە و شەرمەزار کرد.
4-
جەختکردنەوەی مەشات لەسەر وەڵامدانەوەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی
مەهدی ئەلمەشات، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن، وێڕای ئیدانەکردنی هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی یەمەن، وتی: بێ گومان هێزەکانی یەمەن وەڵامی بەبڕشتانە دەدەنەوە بەو تاوانکاریانەی ڕژێمی زایۆنیستی.
5-
تاوسەندنی قەیران و نائەمنی لە سوریا
میدیاکانی سوریا باسیان لە زیادبوونی کوشتن و پێکدادانی چەکداری لە حومس و حەلەب و دەوروبەری دیمەشق کرد و ڕایانگەیاند کە بۆشایی ئەمنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کاتی بووەتە هۆی بەدیهاتنی ئەم دۆخە.
6-
لایەنگرێکی ترامپ لە کاتی وتارداندا تیرۆر کرا
چارلی کرێک، کەسایەتییەکی پارێزکاری ئەمریکی و لایەنگری ترامپ و ڕژێمی زایۆنیستی، لە کاتی پێشکەشکردنی وتار لە زانکۆی یوتا ڤالی لە ویلایەتی یوتا، تەقەی لێکرا و کوژرا.
7-
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئێران و ئاژانس دەکات
وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە ڕێککەوتنی دەستپێکردنەوەی هاوکاری هاوبەشی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کرد و وتی: چاوەڕوانی جێبەجێکردنی خێرای ئەم ڕێککەوتنە دەکەین.