ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 11-09-2025/ شەرمەزارکردنی هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر قەتەر
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
شەرمەزارکردنی هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر قەتەر
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق، وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر قەتەر وتی: ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
2-
یەمەنیەکان بە توندی وەڵامی تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی دەدەنەوە
نەسرەدین عامر، بەڕێوەبەری پەیوەندییە میدیاییەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن، ڕایگەیاند: هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر یەمەن بە پشتیوانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و بەریتانیا و خەیانەتی بەشێک لە حکوومەتە عەرەبییەکان ئەنجام دراوە و وتی: وەڵامی یەمەنییەکان بۆ ڕژێمی زایۆنیستی “لێبڕاوانە و قورس و ئازاربەخش” دەبێت.
3-
شەهیدبوونی لوبنانییەک لە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی
هێرشەکانی بە خۆفڕی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باشووری لوبنان، بووە هۆی شەهید بوونی هاووڵاتییەک و وێرانبوونی بە تەواوەتی بینای قوتابخانەیەک لە شارۆچکەی عیتا ئەلشەعب لە باشووری ئەو وڵاتە
4-
دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی چەند کۆمپانیایەکی گەورە لە تورکیا
لە هەڵمەتی دادئەستێنی کوچوکچەکمەجە ی ئەستەنبۆڵ ، سەروەت و سامانی ١٢١ کۆمپانیا، لەوانە جان هۆڵدینگ، کەناڵەکانی هابەرتورک و شۆ تیڤی بە تۆمەتی "پێکهێنانی ڕێکخراوێکی تاوانکاری"، "قاچاخچێتی"، "ساختەکاری" و " سپیکردنەوەی پارە"
دەستی بەسەردا گیرا.
5-
786 کاندیدی هەڵبژاردنی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی و ئەنجامدانی تاوان دوورخرانەوە
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی گەندەڵی و ئەنجامدانی تاوانەوە 786 کاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ململانێکانی پەرلەمانی دوورخراونەتەوە.
6-
تاوپێدانی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی جەولانی و هەسەدە
هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە هێزەکانی سەر بە جەولانی هەوڵیان دا بچنە ناو شاری دێرحافزی سەر بە پارێزگای حەلەب، شەڕ و پێکدادانی توند لەنێوان ئەوان و هێزەکانی هەسەدە ڕوویدا و میدیاکان بڵاویانکردەوە کە لەو تێکهەڵچوونانەدا چەند کەسێک لە هەردوولا کوژراون و یان برینداربوون.