ئه‌یلوول 12, 2025 08:39 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01

تۆپبارانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خان یونس

تاقمی خۆڕاگری "کەتائیب موجاهدین" ڕایگەیاند کە ئەوان لەگەڵ لیواکانی شەهیدانی ئەقسا بە گوللە هاوەن پێگە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیان لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس کردۆتە ئامانج. 

 

02

13 هەزار منداڵ لە غەززە بەدەست بەدخۆراکییەکی زۆرەوە دەناڵێنن 

سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، ١٣ هەزار منداڵ لە غەززە بەدەست بەدخۆراکییەکی توندەوە دەناڵێنن و لە مانگی ئابی ڕابردوودا ڕێژەی بەدخۆراکی منداڵان لە غەززە گەیشتە ئاستێک کە ژمارەی پێوانەیی مانگی تەمموزی تێپەڕاندووە. 

 

03

چالاککردنی سناپباک بە واتای دوورخستنەوەی تەواوی ئەوروپا لە دانوستانە ئەتۆمییەکانی

 سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی ڕابردوو لە بەرنامەیەکی تایبەتی وتووێژی هەواڵیدا وتی: قسەی ئێمە بۆ ئەو سێ وڵاتە ئەوروپییە ئەوەیە کە ئەگەرسەرکەوتو بن لە چالاککردنی سناپباک، ئەوا بە تەواوی لە بابەتی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران دوور دەخرێنەوە و ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە. 

 

04

قوباد تاڵەبانی: پشتیوانی لە داخوازییەکانی گەلی فەلەستین دەکەین 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ کونسوڵی گشتی فەلەستین جەختی لەوە کردەوە کە ھەرێمی کوردستان هەمیشە پشتیوانی لە داواکارییەکانی گەلی فەلەستین ک ردووە. هیوای خواست لە زووترین کاتدا شەڕ کۆتایی پێبێت و ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا جێگیربێت. 

 

05

مادورۆ: ئێمە ئامادەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا

سەرۆکی ڤەنزوێلا وێڕای ئیدانەکردنی هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر قەتەر، ئامادەیی خەڵکی ئەم وڵاتەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژکارانی ئەمریکی ڕاگەیاند.-

 

06

تڕەمپ بە دوای گوشارھێنان بۆسەر ھیند و چین لەبەر نەوتی ڕوسیا 

ڕۆژنامەی فایننشیاڵ تایمز ڕاپۆری دا ئەمریکا بەنیازە وڵاتانی گروپی حەوت بۆ دانانی نرخنامەی قورس لە دژی ھیندستان و چین بە ھۆی درێژەی کڕینی نەوتی ڕوسیا بخاتە ژێر گوشارەوە.