ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 12-09-2025/ درێژەی پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆسەر کەمپی ئاوارەکان
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
درێژەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر کەمپی ئاوارەکان
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سەرچاوەکانی ھەواڵ باسی پەلاماری توندی ئاسمانیی و تۆپخانەی ڕژێمی زایۆنیان کرد بۆسەر کەمپی ئەششاتی لە غەززە.
02
برینداربوونی 5 لوبنانی لە پەلاماری بە خۆفڕی ڕژێمی زایۆنی
وەزاڕەتی تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاند لە پەلاماری بە خۆفڕی ڕۆژی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر باشووری لوبنان ، 5 کەس بریندار بوونە.
03
یەکگرتوویی تاران و به غدا له دژی بازرگانانی مەرگ
مۆرکردنی بەڵگەنامەی هاوکاری هاوبەشی ئێران و عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکان، ڕێککەوتنێکە کە چاودێران بە خاڵێکی وەرچەرخان لە هاوکاریی ئاسایشی ئەم دوو وڵاتەی دەزانن.
04
بەیاننامەی ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش لە بارەی پەلامارەکەی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر قەتەر
باڵیۆز و نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ، وێڕای ئیدانەکردنی توندی پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆسەر قەتەر لە بەیاننامەیەکدا گوتی ئەنجوومەنی ئاسایش ناتوانێت لە ھەمبەر کارێکی دەستدرێژکارانەی ئاوا بێدەنگ بێت ، بەڵکوو دەبێ بڕیارنامەی ئیلزامھێن لە ژێر ڕۆشنایی وەرزی حەوتی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان واژۆ بکات.
05
تەلەفۆنی وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنی ھەک کرا
تاقمێکی ھەکەریی تورکیا ژمارە تەلەفونی وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنی ، یسراییل کاتزی بڵاوکردەوە و تەنانەت شەوی پێنجشەممە بۆ ماوەیەکی کورت پێوەندی پێوەکرد.
06
یەکەم وێنەکان لە گومانلێکراوی تەقەکەرلە لاگرەکەی تڕەمپ
پۆلیسی فێدڕاڵی ئەمریکا ڕۆژێک دوای تیرۆری چاڕڵی کرک کەسایەتی ناسراوی سیاسی و پارێزکاری ئەمریکا و ھاوپەیمانی دۆناڵد تڕەمپ و لاگری ڕژێمی زایۆنی ، ئێستا وێنەگەلێکی گومانلێکراوی تەقەکردنەکەی بڵاوکردووەتەوە.