ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 12-09-2025/ دادگاییکردنی 6 سەربازی زایۆنیست بە ھۆی خۆبواردن لە گەڕانەوە بۆ شەڕ
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
01
دادگاییکردنی 6 سەربازی زایۆنیست بە ھۆی خۆبواردن لە گەڕانەوە بۆ شەڕ
کەناڵی عیبریی کان ڕایگەیاند شەشە سەرباز لە تیپی گوعاتی ئەرتەشی ڕژێمی زایونی ئامادە نەبوون لە خولی نێوی شەڕ لە نێو کەرتی غەززەدا بەشداری بکەن کە بووە ھۆی دادگاییکرانی ئەوان.
02
وتووێژی تەلەفونیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران
ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئێوارەی پێنجشەممە لە پێوەندیەکی تەلەفۆنی لە گەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵبوونی خۆی لە ڕێککەوتنی ئەم دواییانە لە بارەی چۆنیەتی ھاریکاریی ئاژانس و ئێران ، لەسەر داکۆکیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە درێژەی وتووێژەکان و پرۆسەی دیپلۆماتیک لە پێوەندی لەگەڵ بابەتی ناڤۆکیی ئێران جەختیکردەوە.
03
شاسوار عەبدولواحید : تۆزکاڵێک لە باوەڕمان کەم نابێتەوە
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی بزووتنەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکدا بۆ شارومەندان ڕایگەیاند تۆزکاڵێک لە باوەڕ و ئیرادەی ئەو و ھاوڕێکانی کەم نابێتەوە تا ڕۆژێک کە ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە کۆتایی پێدێت.
04
دەستدرێژیی فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ئاسمانی سوریا
سەرچاوەکانی ھەواڵی عەرەبی ڕاپۆریاندا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی زایۆنی لە ئاسمانی درعا و قونەیتەرە لە باکووری سوریا دەرکەوتن.
05
تڕەمپ : لە نیو ئەمریکادا زەبرمان لێ ئەدرێت بەڵام ملکەچ نابین
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆک ئەمریکا ڕۆژێک دوای تیرۆری چاڕلز کرێک ھاوپەیمانی پارێزکاری خۆی لە بیست و چوارەمین ساڵھاتی یازدەی سپتامبر لە ڕێوەڕەسمێکدا لە پەنتاگۆن باسی گۆڕینی ناوی ئەم وەزاڕەتخانەیە لە وەزاڕەتی بەرگریەوە بۆ وەزاڕەتی جەنگی کرد و بانگەشەی ئەوەشی کرد : لە ئەمریکادا ئێمە زەبرمان وێدەکەوێت بەڵام ھەرگیز ملکەچ نابین و لە نێو ئاستەنگیەکان بەھێزتر و مەغروورتر و گەورەتر لە ھەمیشە دێینەدەر.