ئه‌یلوول 13, 2025 08:39 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

پەلاماری ڕژێمی زایونی بۆسەر دەوحە تەقە لە پڕۆژەی تڕەمپ بوو

ئوسامە حەمدان لە سەرکردەکانی حەماس لە کاردانەوە بە پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆسەر قەتەر ڕایگەیاند : جیھان ئێستا بۆی دەرکەوتووە ئەم پەلامارە بە مانای تەقەی ڕاستەوخۆ لە گەڵاڵەکەی تڕەمپ بووە و دەرکەوت کام لا بە دوای شەڕنانەوەدایە.

 

2-

بەرزبوونەوەی ژماری شەھیدانی غەززە لە ھێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی

لە پەلامارەکانی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر چەندین ناوچەی غەززە لەوان شێخ ڕیزوان و جەبالیا 70 فەلەستینی دیکە شەھید و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

3-

پەسەندکرانی بڕیارنامەی پێکھاتنی وڵاتی فەلەستین لە UN

کۆمەڵی گشتیی ڕێکخراوی ەتەوەیەکگرتووەکان دوێنێ ھەینی ڕەشنووسی پێکھاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی بە 142 دەنگی ئەرێ ، 12 دەنگی نا و 10 دەنگی بێلایەن پەسەندکرد.

 

4-

شەھیدبوونی لوبنانیەک لە پەلاماری ڕژێمی زایۆنی

لە پەلاماری بە خۆفڕی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ناوچەی«الضهور» لە گوندی عیتروون لە باشووری لوبنان شارومەندێکی لوبنانی شەھید بوو و زیانی زۆریش کەوت لە ماڵی دانیشتوانی ناوچەکە.

 

5-

دەستدرێژیی دووبارەی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر خاکی سوریا 

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە سووریەکان سەرباری ئاشکرابوونی ئەگەری واژۆکرانی ڕێککەوتنی ئاسایشی لە نێوان جەولانی سەرکردەی تیرۆریستانی دەسەڵاتداری سوریا لە گەڵ ڕژێمی زایۆنی ، ئەم ڕژێمە بۆجارێکی دیکە ھەڵیکوتایەسەر دەوربەری قونەیتەرە و دانیشتوانی ئەم ناوچەیە ئازار ئەدات.

 

6-

ویلایەتی  ڕەخنە لە سیاسەتی دژە ئیسلامیی عەلیێڤ دەگرێت

عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری شۆڕش لە کاروباری نێودەوڵەتی، بڕیارەکەی ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی خاخامەکانی زایۆنیستی لەم وڵاتەی بە هەوڵێکی دژە ئیسلامی و زیانبەخش بۆ موسڵمانان زانی.

 

7-

ئەنجومەنی ئاسایش بڕیار لەسەر میکانیزمی سناپ باک ئەدا

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کردووە و هەروەها ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاریش لەسەر میکانیزمی سناپ باک دەدات.