ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 13-09-2025/ هێڕشی مووشەکیی یەمەن بۆ سەر سەرزەوییە داگیرکراوەکان
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
هێرشی مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ سەر سەرزەویە داگیرکراوەکان
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هێرشەکەی بە مووشەکی بالیستیکی "فەلەستین ٢" بۆ سەر ئامانجە هەستیارەکان لە سەرزەویەداگیرکراوەکانی ڕاگەیاند و وتی: ئەم ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتوو بوو و بووە هۆی هەڵاتنی ملیۆنان زایۆنیست بۆ حەشارگەکان.
2-
ئامادەبوونی بەرفراوانی فەلەستینییەکان لە نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەقسا
بەگوێرەی ئاماری فەرمانگەی ئەوقافی فەلەستین، سەرەڕای ئەو بەربەستی و سنووردارکردنانەی کە داگیرکەرانی زایۆنیستی سەپاندوویانە، دوێنێ زیاتر لە ٤٠ هەزار فەلەستینی لە نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەقسادا بەشدارییان کردووە
3-
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بێدەنگ نەبێ
لوقمان فەیلی باڵیۆزی عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر قەتەر وتی: کاتی ئەوە هاتووە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر تاوانەکانی ئەم ڕژێمە بێتە دەنگ و ئەم ڕژێمە لەبەر تاوانکاریەکانی بخەنە ژێر لێپرسینەوە ولێپێچینەوەی لێ بکرێ.
4-
نیگەرانی لە کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەکانی عێراق و ناوچەکە
سائر جەبوری، ئەندامی کۆمیسیۆنی کشتوکاڵی پەرلەمانی عێراق وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان وتی: لەم دۆخەدا تورکیا بەهەمان شێوە ئەم قەیرانە مەترسیدارتر دەکات بە نەناردنی بەشە ئاو بۆ عێراق.
5-
شەپۆلی نوێی دەستگیرکردن لە تورکیا
لە ئۆپراسیۆنێکدا پۆلیسی تورکیا حەسەن موتلو، سەرۆکی شارەوانی ناحیەی بایرەمپاشای ئەستەنبوڵ کە ئەندامی جەهەپەیە لەگەڵ ٤٥ کارمەندی دیکەی ئەو شارەوانییەی بە تۆمەتی گەندەڵی و دزی دەستگیرکرد
6-
هۆشدارییدانی بزووتنەوەی ئەمەل بە وڵاتانی عەرەبی
هانی قوبەیسی، نوێنەری بزووتنەوەی ئەمەل لە پەرلەمانی لوبنان بە ئاماژەدان بە توانای خۆڕاگریی بۆ بەرگریکردن لە لوبنان وتی: هەتا داگیرکاری هەبێت، بەرخۆدان بەردەوام دەبێت و لەشکرکێشی زایۆنیستەکان بۆ سەر قەتەر نیشانی دا کە دەسدرێژی ئەم ڕژێمە هەموو وڵاتانی عەرەبی گرتۆتەوە و چڕتربۆتەوە.