ئه‌یلوول 13, 2025 13:25 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

 

1-

جەختکردنەوەی لاریجانی لەسەر پێکهێنانی ئەرکانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی وڵاتانی ئیسلامی

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە پەیامێکدا بۆ لوتکەی کۆنفرانسی ئیسلامی ڕایگەیاند، "لەبری وتارێکی بێ ئەنجام، وەرن لەم لووتکەدا ئەرکانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێکبهێنن".

 

2-

سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای ڕژێمی زایۆنی دان بە تاوانەکان لە غەززەدا دەنێت

سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە وتارێکیدا دانی بەوەدانا کە لە کاتی شەڕی خوێناویی دژ بە غەززە، ئەو ڕژێمە زیاتر لە سەدا ١٠ی دانیشتوانی ئەم ناوچەیەی شەهید یان بریندار کرد - کە یەکسانە بە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس.

 

3-

دزەی ڕژێمی زایۆنیستی لە سوریا و داگیرکردنی گەورەترین بەنداوی ئەو وڵاتە

ڕژێمی زایۆنی بە دزەکردنی  لە ناوچەکانی پارێزگای قونەیتەرەی سووریا، لە بێدەنگیی حکوومەتی جەولانیدا، گەورەترین بەنداوی سووریاشی کۆنترۆڵ کردووە، لە هەمان کاتدا چەندین بنکەی لە باشووری ئەو وڵاتە دامەزراندووە.

 

4-

3 ئەندامی هەسەدە کوژران و بریندار بوون

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە هێرشێکی هێزە چەکدارەکانی سەر بە جەولانی بۆ سەر یەکێک لە هێزەکانیان لە بازگەکانی ئەو هێزانە لە دێرەزوور هێزێکیان کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

5-

١٠ ڕۆژنامەنووسی یەمەن لە هێرشی ڕژێمی زایۆنیدا شەهید بوون

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی یەمەن ڕایگەیاند کە لە هێرشەکانی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سەنعا و ئەلجەوف، ١٠ ڕۆژنامەنووس کە لە بارەگای ڕۆژنامەیەک بە ناوی "٢٦ی ڕەزبەر" کاریان دەکرد، لە نێو ئەو شەهیدانەدا بوون.

 

6-

چڕبوونەوەی گرژیی سیاسی لە تورکیا

لەم دواییانەدا چەندین دادگا لە تورکیا بڕیاریان لە دژی نەیارانی ئەردۆغان دەرکرد، کە لەلایەن دادگاکانی ترەوە بە نایاسایی دانران و شیاوەتی و لێهاتوویی دادوەری دادگە پەێوەندیدارەکان ڕەتکرایەوە. ئەم بابەتە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم  وڵاتەیان توندتر کردووە.