ئه‌یلوول 14, 2025 08:34 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01

ڕژێمی زایۆنی هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی شیفا

شەوی ڕابردوو ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی  هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە، بە  فڕۆکەی بێفڕۆکەوان نەخۆشخانەی ئەلشیفای کردە ئامانج کە لە ئەنجامدا چەندین کەس شەهید و بریندار بوون.

02
نتانیاهو ڕێگری لە ڕێککەوتنەکە دەکات نەک حەماس

بنەماڵەی یەخسیرانی ڕژێمی زایۆنی لە بەیاننامەیەکدا ڕەخنەیان لە ئیدیعاکانی بنیامین نتانیاهو گرت و ڕایانگەیاند: هێرشە شکستخواردووەکەی سەر قەتەر بە بێ گومان سەلماندی کە "تاکە بەربەست لەبەردەم گەڕانەوەی ئەو ٤٨ زیندانییە و کۆتایی هاتنی شەڕەکە خودی بنیامین نتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنیە. 

03

سودانی: با هاوپەیمانییەکی سەربازیی ئیسلامی پێکبهێنین 

محەمەد شیاع  سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە وتی: هێرش و دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر وڵاتانی برا، ئاسایشی ئەوان و ئاسایشی هەموو وڵاتانی ناوچەکە دەداتە بەر  هەڕەشە  و کاتی ئەوە هاتووە وڵاتانی ئیسلامی هاوپەیمانییەکی  سیاسی، ئەمنی و ئابووری ڕابگەیەنن. 

04
وەزیری  دەرەوەی ئێران گەیشتە قەتەر

 عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بەرەو دۆحەی پێتەختی قەتەر بەڕێکەوت.

05
نوێنەری ئەنەکەسە لە دیداری لەگەڵ الشەرع گفتوگۆ دەکات نەک دانوستان 

سلێمان ئۆسۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ئەنەکەسە ڕایگەیاند کە ئەم ئەنجومەنە لەلایەن حکومەتی کاتیی سوریاوە بانگهێشت کراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرع کۆببێتەوە و ئەم کۆبوونەوەیە تەنها بۆ گفتوگۆ دەبێت نەک دانوستانی سیاسی.

06
شەرنانەوەکانی دۆناڵد تڕەمپ

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند ، ئامادەیە سزای گەورە بەسەر ڕوسیا داسەپێنێت ، بەڵام بە مەرجێک ھەموو وڵاتانی ناتۆ ڕێکبکەون کە بە تەواوەتی کڕینی نەوتی ڕوسیا ڕابگرن و سزاکانی خۆیان جێبەجێ بکەن .