ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 14-09-2025/ کەمبوونی گروپە خوێنیەکان لە غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
کەمبوونی گروپە خوێنیەکان لە غەززە
وەزاڕەتی تەندروستیی لە غەززە باسی کەمبوونی زۆر و مەترسیداری گروپە خوێنیەکان و لێکەوتەکانیان دەکات بە ڕادەی 350 یەکە لە ڕۆژدا بە مەبەستی ڕزگارکردنی گیانی دەیان بریندار لە ڕۆژێکدا .
02
پەیوەستبوونی دەیان گەمی دیکە بە کاروانی جیھانیی سومود
بەڕێوەبەرایەتی کاروانی جیھانیی سومود ڕایگەیاند 18 گەمی لە بەندەری کاتانیاوە لە باشووری ئیتالیا و چەندین گەمی لە تونس و یۆنانەوە سبەینێ پەیوەستی ئەوان دەبن .
03
ڕاسپێریی عێراقچی بە سێ وڵاتی ئەوروپایی
وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی ڕابردوو لە بارەی کەڵکوەرگرتنی سێ وڵاتی ئەورپایی لە میکانیزمی سناپ بەک گوتی : لێکدانەوەی وردتر بۆ دووڕیانی چەتوونی بەردەم سێ وڵاتی ئەوروپایی ئەوەیە کە لە کاتی کاراکردنی میکانیزمی سناپ بەک ، ھەموو ڕێگاکانی وتووێژ لە دەست پچن . بە واتایەک دەکاری بێنی ھەموو شتێک لە کیس چووە .
04
دانپیاھێنانی زایۆنیەکان بە زیانی قەرەبوونەکراوی پەلامارەکانی ئێران
سەرۆکی ئەنجوومەنی زانستیی ناوەندی توێژینەوەی وایزمەن لە ناوچە داگیرکراوەکان دانی نا بەوەدا کە بە ھۆی لێکەوتنی دوو موشەکی ھاویژراو لە لایەن ئێران لە شەڕی 12 ڕۆژەدا ، زیانی قورس و قەرەبوونەکراو کەوتووە لە 50 تاقیگەی ئەم ناوەندە .
05
ڕۆژنامەی زایۆنی : یەمەنیەکان مۆتەکەی ئاساییکردنەوەی پێوەندین
ڕۆژنامەی زایۆنیستیی ئیسراییل ھیوم لە ڕاپۆرێکدا گوتی : دزە و ھێزی زۆری یەمەنیەکان لە بابولمندەب و دەریای سوور ، ڕێککەوتنەکانی ئاشتی ڕووبەڕووی کێشەی جددی و ڕژێمی زایۆنی نیگەرانی داھاتووی ئەم گەڵاڵەیە کردووە .
06
نیشتنەوەی فڕۆکە جەنگیەکانی F-35ی ئەمریکا لە نزیک ڤەنزۆئێلا
ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز ڕاپۆری دا پێنج فڕۆکەی ئێف 35 ڕۆژی ڕابردوو لە بنکەی سەربازیی ڕۆزڤێڵت لە دورگەی پۆرتۆریکۆ نیشتوونەوە .
07
یەکەم وەزیری زیرەکیی دەسکردی جیھان لە ئاڵبانی
سەرۆکوەزیرانی ئاڵبانی ، ڕۆبۆتێکی زیرەکیی دەسکردی وەک نوێترین وەزیری کابینەکەی دەستنیشان کرد .