ئه‌یلوول 14, 2025 13:22 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

01
ئانروا : غەززە خەریکە دەبڕێتەوە

کۆمیسەری گشتیی ئانروا ، فیلیپ لازارینی ڕایگەیاند : غەززە خەریکە دەبڕێتەوە و دەبێت بە بیابانێک کە ئیتر مرۆڤ ناتوانێ تێیدا بژیت . 

02
تاوەری نیشتەجێبوونی ئەلکەوسەر بەدەستی زایۆنیەکان تێکڕما

 ئەرتەشی داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی بە چەندین موشەک ، تاوەری ئەلکەوسەری لە گەڕەکی ئەلڕەمال لە باشووری شاری غەززە دایەبەر پەلامار و تەفرووتونای کرد . ھەروەھا منداڵان لە غەززە ئێجگار برسین و بنەماڵەکان بەناچار ئاوارە دەکرێن و خەڵک لە ترس و تۆقاندا دەژین .

03
پەلاماری ھێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا بۆسەر دەیرەزوور

ھێزەکانی دیموکراتیکی سوریا ڕایانگەیاند سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ، ھێزە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا بنکە و بارەگاکانی ئەوانیان لە ڕۆژھەڵاتی دەیرەزوور دایەبەر پەلاماری ڕاستەوخۆ . 

04
دیداری سەردار ڕادان لەگەڵ وەزیری نێوخۆی عێراق

فەرماندەی گشتیی ھێزی پۆلیسی ئێران لە بەغدا چاویکەوت بە عبدالامیر الشمری وەزیری نێوخۆی عێراق و لەم دیدارەدا دوولایەن لە بارەی ھاریکاریی ئاسایشیی و نەھێشتنی تاوانی ڕێکخراو وتووێژیان کرد . 

05
داکۆکیی ئاڵمانیەکان لە غەززە

ھەزاران کەس لە بەرلین بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە ھەنگاوەکانی حکومەتی ئاڵمان بۆ ناردنی چەکوچۆڵ بۆ ئۆکراین و سیاسەتی ئەم وڵاتە لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین ھاتنەسەر شەقام و دەستیاندایە خۆپێشاندان . 

06
ڕێگرتن لە گەیشتنی سووتەمەنی بە غەززە 

کاربەدەستانی میسری ڕایانگەیاند ڕژێمی زایۆنی ڕێگای گەیشتنی سووتەمەنی بە کەرتی غەززەی لە ڕێگەی تێپەڕگەی ڕەفەحەوە داخست و ئەرتەشی ڕژێمی داگیرکەر ھیچ بەڵگەیەکی بۆ ئەم داخستنە کتوپڕە نەداوەتەدەست . 

07

دوھەمین پاڵاوگەی گەورەی ڕوسیا کەوتەبەر پەلامار

شەوی ڕابردوو خۆفڕە ئۆکراینیەکان ھەڵیانکوتایە سەر پاڵاوگەی نەوتی کریشی لە قوڵایی 800 کیلۆمەتریی نێو خاکی ڕوسیا  کە یەکێک لە دوو پاڵاوگەی گەورەی ڕوسیایە.