ئه‌یلوول 15, 2025 13:22 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

 

١

پزشکیان: رژێمی زایۆنی بەپاڵپشتیی ئەمریکا، تاوان ئەنجام دەدا

سەرۆک کۆماری ئێران پێش سەفەری بۆ دۆحە بەمەبەستی بەشداریی لە دانیشتنی سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی وتی: رژێمی زایۆنی دەسدرێژیی کردۆتەسەر زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی و بەداخەوە ئەمریکاو چەند وڵاتی ئوروپایی داکۆکیی لەو رژێمە دەکەن.

 

2

رەخنەگیران لە ڕەشنووسی پەسەندکراوی جڤینی سەرانی عەرەبی-ئیسلامی

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شایەتی شەپۆلێکی ڕەخنەو گازندەو بێهیوایی دەربڕینن سەبارەت بە ڕەشنووسی پەسەندکراوی کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی-ئیسلامی لە دۆحە. بەبڕوای چالاکوانان، دەقی ئەو ڕەشنووسە، بۆ ئەو جڤینە گونجاو نیەو ئاستی تووڕەیی گشتیی لە هێرشی رژێمی زایۆنی بۆسەر قەتەرو وڵاتانی دیکەی ئیسلامیی، پێشان نادا.

 

3

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی شوێنی وێکەوتنی مووشەکە ئێرانییەکان لە رژێمی زایۆنی

پاش تێپەڕینی نزیک بە ساڵێک بەسەر جێبەجێکرانی هەڵمەتی وەعدەی سادقی دوو، بۆ یەکەمجار گرتەڤیدیۆ و وێنەی سەتەلایتیی لە پێگەی ئاسمانیی "تەل نوف"ی ڕژێمی زایۆنی، تێگیرانی ڕاستەوخۆی نۆ مووشەکی بالستیک لەو پێگە پشت ڕاست دەکاتەوە کە لانیکەم سێ مووشەک، بینای سەرکردایەتی، جبەخانەو شوێنی جێگیربوونی فڕۆکەوانانی ئەو فڕۆکەخانەیان پێکاوە.

 

4

 

پێشنیاری وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ کۆبوونەوەی هاوبەشی وڵاتانی عەرەب و ئێران

"فوئاد حوسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق، پێشنیاری دا، دانیشتنێکی هاوبەش لەنێوان وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس و کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک بەڕێوە بچێ.

 

5

پەرلەمانتاری عێراقی: حەشدی شەعبی، هاوکێشە سەربازییەکانی گۆڕی

"موختار ئەلموسەوی" نوێنەری هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاواهەنگیی لە پەرلەمانی عێراق پێی داگرت؛ هێزەکانی حەشدی شەعبی، کۆڵەکەیەکی گرینگی ئەمنیی بەئەژمار دێن و دەستەبەری ئاسایشی پاوەجێ و سەقامگرتوون لەناوخۆی عێراقدا.