ئه‌یلوول 15, 2025 10:34 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

١

پەلاماری ئاسمانیی رژیمی زایۆنی بۆسەر خێوەتی ئاوارەکان لە غەززە

فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژیمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هیرشیان کردەسەر چەند ئامانجی شاریی سیڤیل لەوان حەوشی"هەتیوخانە"ی ئەمەل و خێوەتی ئاوارەکان لە گەڕەکی "ڕەمال"ی شاری غەززە لەنزیک کەپیتال ماڵ. بەپێی ئاماری بەرایی، تائێستا ١٦ کەس لەو پەلامارانەدا شەهید بوون.

 

2

جووڵەی یەکەم گەمیی کۆپاپۆڕی جیهانیی"سومود" لەتونسەوە بەرەو غەززە

یەکەم کەشتیی کۆپاپۆڕی جیهانیی سومود، بەندەری "سەییدی بووسەعید" هەڵکەوتوو لە تونسی بەرەو غەززە، جێهێشت. هەروەها هەشت کەشتیی ئەو کۆپاپۆڕە رۆژی ڕابردوو بەندەرەکانی "قەمەرەت" و "بەنزەرت" هەڵکەوتوو لە باکوری تونسیان بەرەو کەرتی غەززە جێهێشت.

 

3

دەسدرێژکاریی دووبارەی زایۆنییەکان بۆسەر خاکی سوریا

سوپای رژیمی زایۆنی جارێکی دیکە هێرشی کردەسەر ناوچەی قونەیتەرە لە باشوری رۆژاوای سوریا و تاقمێک لە چەکدارانی ئەو رژێمە بەرەو ئاوایی "عەین زیوان" لە گردووپەڕی قونەیتەرە چوونەتە پێش.

 

4

خۆپێشاندانی بەرفراوان دژی "سەرکوتکرانی نەیاران" لە تورکیا

دەیان هەزار کەس لە ئانکارای پێتەختی تورکیا، لەدژ دۆسییەکی دادگەیی کە دەتوانێ سەرۆکی نەیارانی حکومەتی ئەو وڵاتە پاش سەرکوتکرانی بەسەدان کەس لەئەندامانی، لەسەر دەسەڵات لابدا، ناڕەزایەتییان دەربڕی. لایەنگرانی جەهەپە لەو خۆپێشاندانانەدا، خوازیاری دەست لەکارکێشانەوەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بوون.

 

5

 

ترەمپ: چەکەمەنی بە ناتۆ دەفرۆشین، ئەوەش زۆر باشە

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: خەریکین چەکەمەنی بە ناتۆ دەفرۆشین و ئەوەش شتێکی زۆر باشە. ئامادەی سەپاندنی سزاو بایکۆت بەسەر رووسیاداین، ئوروپاش دەبێ کڕینی نەوت لە ڕووسیا، ڕابگرێ.