ئه‌یلوول 15, 2025 08:34 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

هەڵمەتی مەزنی درۆنیی یەمەن دژی رژیمی زایۆنی

سەرتیپ "یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، وێڕای ئاماژە بە جێبەجێکرانی هەڵمەتێکی درۆنیی سەرکەوتوو دژی ئامانجەکانی رژێمی زایۆنی، وتی: یەکەی درۆنیی سوپای یەمەن بە چوار درۆن، هەڵمەتێکی ئەنجامدا کە تێیدا سێ درۆن، فڕۆکەخانەی "رامون" لە ناوچەی "ئوم ڕەشراش"یان پێکا.

 

2

سەرۆکی ئەرکانی سوپای رژێمی زایۆنی: شکستهێنان بە حەماس بە داگیرکرانی غەززە، مسۆگەر نابێ

"ئەیال زامیر"ی سەرۆکی ئەرکانی سوپای رژێمی زایۆنی پێی داگرت؛ تەنانەت پاش داگیرکرانی شاری غەززەش، حەماس نە لەباری لۆجستی و سەربازی و نە لەباری سیاسییەوە شکست ناهێنێ.

 

3

کۆمکاری عەرەب: دەسدرێژیی  رژێمی زایۆنی بۆسەر قەتەر، سەرچاوەگرتوو لە ترس، خەیانەت و گەمژەییە

سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب وتی: با هەمووان  هەوڵەکانیان لەسەر وەستاندنی مەکینەی جەنگیی رژیمی زایۆنی و کۆتایی هێنان بە ژینۆساید و شەڕی ئەو رژێمە داگیرکەرە، چڕبکەنەوە. وتیشی: دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنی بۆسەر قەتەر، تێکەڵاوێک بوو لە ترسنۆکی، خەیانەت و گەمژەیی.

 

4

عەراقچی: ئێران لەتەنیشت هەموو موسڵماناندا ڕاوەستاوە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسدا نووسی: من لە دۆحەم بە پەیامێکی ڕوون لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران لەتەنیشت قەتەر و لەڕاستیدا لە تەنیشت هەموو برایان و خوشکانی موسڵمان ڕاوەستاوە، بەتایبەت لە بەرەوڕووبوونەوەی ئەو بەڵایەی هەڕەشە لە گشت ناوچە دەکا.

 

5

زۆرانبازی ئێرانی لە کێبەرکێ جیهانییەکان، میدالیای زێڕی وەرگرت

"ئەمیرحوسێن زارع" زۆرانبازی ئێرانی لە فیناڵی کێبەرکێ جیهانیەکانی زۆرانی ئازاد، بە ئەنجامی پێنج بە سفر، لە زۆرانبازی کۆماری ئازەربایجانی بردەوەو میدالیای زێڕی وەرگرت و پاش کێبەرکێکەش ڕایگەیاند، ئەو میدالیایە پێشکەشی شەهیدانی شەڕی دوانزە رۆژەی سەپێندراوی رژێمی زایۆنی دەکا.