ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 16-09-2025/ غەززە بەرەوڕووی پەلامارگەلی شێتانەی زایۆنییەکان
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
01
غەززە بەرەوڕووی پەلامارگەلی شێتانەی زایۆنییەکان
سوپای رژێمی زایۆنی شەوی ڕابردوو پەلاماری ئاسمانیی قورس و شێتانەی بۆسەر شاری غەززە ئەنجام دا. ئەو رژێمە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پەلامارەکانی بۆسەر غەززە تاوپێداوەو ئێستا غەززە لە زەویی، دەریاو ئاسمانەوە لەژێر پەلاماری قورسی رژێمی زایۆنی دایە.
02
بۆردومانی باشوری لوبنان لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە
رژێمی داگیرکەری زایۆنی شەوی ڕابردوو، ناوچەی "نەبەتییە"ی لەباشووری لوبنان، بۆردومان کرد کە برینداربوونی هەشت کەسی لێکەوتەوە.
03
سەرۆک کۆمارانی ئێران و میسر، دیداریان کرد
دوێنێ دووشەممە، "مەسعوود پزیشکیان" سەرۆک کۆماری ئێران لە دۆحە، لە دیدار لەگەڵ"عەبدولفەتاح سیسی" سەرۆک کۆماری میسر، وێڕای هیواداری دەربڕین لەحاند دامەزراندنی هەرچی خێراتری پەیوەندییە فەرمییەکانی نێوان ئێران و میسر، وتی: بەهێزکرانی یەکگرتوویی و یەکڕیزیی لەنێوان وڵاتانی ئیسلامییدا، کاریگەرترین ڕێگایە بۆ بەرەوڕووبوونەوەی دووپات بوونەوەو درێژەی تاوانکارییەکانی رژێمی زایۆنی.
04
هێرشی ئەمریکا بۆسەر دووەم کەشتیی ڤەنزۆئێلایی
"دۆناڵد ترەمپ" بە دووپات کردنەوەی تۆمەت پاڵدانەکانی لە کاراکاس، رایگەیاند کە ئەمریکا جارێکی دیکە، هێرشی کردۆتەسەر گەمییەکی ڤەنزۆئێلایی کە گوایە "قاچاخی ماددەی هۆشبەر" ی کردووەو سێ کەسیشی کوشتووە.
05
کوژرانی پێنج سەربازی پاکستانی لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمب
پێنج سەربازی پاکستانی لەوان ئەفسەرێکی پلەبەرزی سوپا، لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمب لە ئەیالەتی بەلووچستان کوژراون.
06
پاڵەوانەتیی هەڵبژاردەی زۆرانی ئازادی ئێران لە پێشبڕکێ جیهانییەکان
هەڵبژاردەی زۆرانی ئازادی ئێران لە کۆتایی پێشبڕکێکانی هەشت کێشی پاڵەوانیی جیهان٢٠٢٥ لە زاگرب"ی کرۆڤاسی، بووە خاوەنی میدالیایەکی زێڕ، زیوێک و سێ بڕۆنز هەتا بانتر لە ئەمریکا پلەی پاڵەوانێتی زوو وەختەی جیهان بەدەست بێنێ.