ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 16-09-2025/ هەڕەشەی ئاشکرا لە جیهان لەلایەن نەتانیاهووە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
هەڕەشەی ئاشکرا لە جیهان لەلایەن نەتانیاهووە
سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی دوێنێ دووشەممە لەنێو کۆڕێکی پەرلەمانتارانی کۆنگرێسی ئەمریکا بەهێنانەئارای ئەو پرسیارە کە ئایا موبایلتان هەیە؟ بە لەونێک وشداریی بەگشت جیهان دا، چەندە مەترسیی رژێمی زایۆنیتان لێوە نزیکە.
02
چوارچێوەی هاوئاهەنگی : هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت
ئێوارەی دوێنێ چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان له کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا جەخت لە سەر پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا کرد و نیگەرانیی خۆی لە زیادبوونی"گوتاری تووندوتیژیی تائیفی" دەربڕی.
03
سەپێندرانی بایکۆتی یەکلایەنە بەسەر ئێراندا، نایاساییە
"ناسر سیراج" یاریدەری سەرۆکی دەزگەی داد بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و سکرتێری ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران لە کۆڕی دیالۆگی هاریکاریی لەگەڵ راپۆرتنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە شوێنهاتی نەرێنیی کردەی یەکلایەنەو زۆردارانە لەسەر سوودوەرگرن لە مافی مرۆڤ، جەختی کرد لەسەر نایاسایی بوونی بایکۆت و سزا سەپێندراوەکانی سەر ئێران.
04
حیزبوڵڵا: چەکی خۆڕاگریی، هێڵی سووە
"حەسەن خەلیل" یاریدەری سیاسیی ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا وتی: پرسی چەک لەچوارچێوەی فەرمانی دەسەڵاتە دەرەکییەکان دێتەئاراوە کە سەتا ٩٩ی ئەو فەرمانانە لەژێرناوی "پاوانی چەک"دا ئامادەکراون.
05
مادۆرۆ: کردەکانی ئەمریکا، پێشاندەری دەسدرێژیی کردنە
سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئێلا بەئاماژە بەوەی کە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا، پێشاندەری "دەسدرێژیی"واشنگتۆنەو نەک کێشەی نێوان دوو وڵات، پێی داگرت، پەیوەندیی کارای نێوان واشنگتۆن و کاراکاس پچڕاوە.
06
جموجۆڵی تازەی ناتۆ هاوکات لەگەڵ تەشەنای گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ئوروپا
هاوکات لەگەڵ تەشەنای گرژیی نێوان مۆسکۆ و ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکوری(ناتۆ)، چوار وڵاتی ئیسپانیا، ئینگلیز، ئیتالیاو سوید بە مەبەستی بەهێزکردنی توانای بەرگریی لە بەرەی رۆژهەڵاتیی، ئۆپەراسیۆنی سەربایی جێبەجێ دەکەن.