ئه‌یلوول 16, 2025 13:22 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

01

کاتس: غەززە لەنێو ئاگردا دەسووتێ

"یەسرائیل کاتس"ی وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەبڵاوکردنەوەی توییتێک، شانازی کرد بە بۆردومانە قورسەکانی دوێشەوی شاری غەززەو نووسی: "غەززە خەریکە دەسووتێ".

 

02

حەماس: لێدوانەکانی ترەمپ، لایەنگریی لە زایۆنییەکانە

حەماس لە کاردانەوە بە لێدوانی ترەمپ، سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند کە قسەکانی ترەمپ لەبارەی پەلاماری سوپای داگیرکەر بۆسەر غەززەو دۆخی گیراوانی زایۆنی، لایەنگریی ئاشکرایە لە پڕووپاگەندە بۆ زایۆنییەکان.

 

03

عەراقچی: ئیرادەی ئەمریکا، گرینگترە لە ناوبژیوانی بۆ دانوستان

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی ناوبژیوانیی دانوستانی شیمانەیی ئێران و ئەمریکا وتی: ژمارێکی زۆری وڵاتان لەهەوڵدان هەتا دەورێکی ئیجابی ببینن و ئەوەش بە قەتەر بەرتەسک نابێتەوە، بەڵکوو وڵاتانی جۆربەجۆری ناوچە هۆگری ئەوەن لەپێناو دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی باشتر، هەنگاوهەڵگرن.

 

04

جەلال شێخ ناجی و قاسم ئەعرەجی دیداریان کرد

"جەلال شێخ ناجی" سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە بەغدا چاویان بەیەک کەوت و لەبارەی جێبەجێکرانی بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی ئاسایشیی نێوان عێراق و ئێران بەتایبەت لەبواری کۆنترۆڵی سنورەکان و بەرەوڕووبوونەوەی هەڕەشە ئاسایشییەکان وتووێژیان کرد.

 

05

لاریجانی گەیشتە ریاز

"عەلی لاریجانی" سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە گەیشتە ریازی عەرەبستان. ئەو گەشتە لەدرێژەو لە چوارچێوەی سەفەری "خالید بن سەلمان"ی وەزیری بەرگریی عەرەبستانی سەعودیە بۆ تاران لە خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوییدا ئەنجام دەگرێ.

 

06

پێسکۆف: ناتۆ خەریکە لەگەڵ ڕووسیادا شەڕ دەکا

وتەبێژی کۆشکی کرێملین لە کاردانەوە بەلێدوانەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی پۆڵندایی، وتی: ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکوری"ناتۆ" بەکردەوە خەریکی شەڕ لەگەڵ ڕووسیایەو ئەوەش پێویستیی بە سەلماندن نیە.