ئه‌یلوول 17, 2025 08:22 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

پێداگریی لاریجانی و بن سەلمان لەسەر پەرەی پەیوەندیی ئێران و عەرەبستان

لە دیداری "عەلی لاریجانی" سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لەگەڵ "محەممەد بن سەلمان"ی شازادەی جێنشینی عەرەبستان، دوولایەن سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان دوو وڵات و گۆڕانکارییە ناوچەییەکان ڕاوێژیان کرد.

 

2-

جەختی گۆتێرێش لەسەر ڕێکاری دیپلۆماسی بۆ پرسی ناڤۆکیی ئێران

"ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش"ی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای پێداگریی لەسەر پێویستیی سوودوەرگرتن لە دیپلۆماسی بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ڕایگەیاند، دەتوانرێ پێش بگیردرێ بە گەڕانەوەی بایکۆت و گەمارۆکان دژی ئێران.

 

3-

تاوانکارییەکانی رژێمی زایۆنی لە غەززە، ژینۆساید بەئەژمار دێ

"ڤۆڵکەر تورک" کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، وێڕای تۆمەتبارکردنی رژێمی زایۆنی بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگیی لە غەززە، خوازیاری ڕاگیرانی ئەو جەنایەت و تاوانکارییانەی رژێمی زایۆنی لەغەززە، بوو.

 

4-

هێرشی یەمەنییەکان بۆسەر سەرزەوینە داگیرکراوەکان

"یەحیا سەریع"ی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند، لەهەڵمەتێکدا بەمووشەکی بالستیکی واوەدەنگی فەلەستینی دوو، فڕۆکەخانەی "بێن گوریۆن" مووشەکباران کراو بەملوێنان زایۆنیی داگیرکەر، پەنایان بردە بەر پەناگەو حەشارگەکان.

 

5-

چوونەسەری ئاستی نیگەرانی لەمەڕ تەشەنای تێکهەڵچوونەکان لە سووریا

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە لە ١٦ رۆژی ڕابردوو، ١٣ کەسی سیڤیل لەوان سێ منداڵ لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا گیانیان لەدەست داوە، نیگەرانیی خۆی ڕاگەیاند سەبارەت بە تەشەنای شەڕ و پێکدادانەکان لەو وڵاتەدا.

 

6-

هەولێر، فرۆشتنی نەوتی نەسپاردۆتە دەست سۆمۆ

بەشگەی نیشتمانیی بەبازاڕکرانی نەوتی عێراق(سۆمۆ) ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستانی عێراق تائێستا هیچ بارێکی نەوتیی خۆی ڕادەستی بەغدا نەکردووە.

 

7-

راگەیێندرانی ئاماری کەسانی خاوەن مەرجی دەنگدان لە عێراق

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە ٢١ ملوێن هاووڵاتیی عێراقی لە سێ گرووپی گشتیی، تایبەت و ئاوارەکان لە پێڕستی کەسانی خاوەن مەرجی دەنگدان لە هەڵبژردنیی پەرلەمانیی ئەو وڵاتەدا ناویان بەیەکجاری تۆمار کراوە.