ئه‌یلوول 17, 2025 10:25 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1-

وتووێژی تەلەفۆنیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و فەڕانسە

سەیید"عەبباس عێراقچی" وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوشانە فەڕەنسییەکەی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەبارەی پرسەکانی هاوپێوەند بە میکانیزمی سنەپ بەک(گەڕاندنەوەی گەمارۆکان) و هەروەها بابەتە کونسوڵییەکانی نێوان دوو وڵات ڕاوێژیان کرد.

2-

چوونەسەری ژماری شەهیدانی غەززە

لە درێژەی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە، دەیان فەلەستینی دیکە شەهیدو بریندار بوون و بە پەرەپێدرانی ئەو پەلامارانە، بەشی زۆری بیناو باڵەخانەکانی غەززە وێران و بەشێکی دیکە لە خەڵکی غەززە هەمدیس ئاوارە بوون.

3-

درێژەی پەلامارەکانی سوپای ترۆر بۆسەر لێواری ڕۆژاوایی

رژێمی زایۆنی لەخولی تازەی پەلامارەکانی بۆسەر لێواری رۆژاوایی و رامەڵڵا، وێڕای بۆردومانی خانووبەرەو نشینگەی فەلەستینیەکان، ١٩فەلەستینی دیکە لەوان چەند ژن و منداڵی قۆڵبەست کرد.

4-

خۆپێشاندان دژی نەتانیاهو لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان

خێزانی گیراوانی زایۆنی جارێکی دیکە بە سازدانی خۆپێشاندان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان، وێڕای شەرمەزارکردنی سیاسەتی شەڕخوازانەی نەتانیاهو ڕایانگەیاند، ناوبراو بە درێژکردنەوەی شەڕ لە غەززە، رۆڵەکانمان بەکوشت دەدا.

5-

وەڵامی لێبڕاوانەی یەمەن بە ڕژێمی زایۆنی

بەقسەی "نەسرەدین عامر" لە ڕێبەرانی ئەنساروڵڵا، کەمتر لە سێ کاتژمێر پاش دەسدرێژیی رژێمی زایۆنی بۆسەر یەمەن، هەڵمەتی یەمەنییەکان دژی سەرزەوینە داگیرکراوەکان، بووەهۆی داخرانی فڕگەی "بێن گوریۆن" و هەڵاتنی بە ملوێنان زایۆنی بۆ نێو پەناگەکان.

6-

نیگەرانیی لەمەڕ قووڵبوونەوەی قەیرانی ئاو لە عێراق

خەڵکی پارێزگای بابل لە باشوری عێڕاق، وێڕای ڕەخنەگرتن لە بەنداوسازکردنەکانی تورکیاو نەدانی بەشەئاو بە عێراق، ڕایانگەیاند، درێژەی ئەو بارودۆخەو کەمیی بارانبارین، ژیانی لە بەشگەلێکی ئەو پارێزگایە دژوار کردووە.

7-

دەسپێبوونی ناڕەزایەتییەکان لە ئینگلیز هاوکات لەگەڵ سەفەری ترەمپ

گرووپ و لایەنەکانی نەیاری سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەرووبەندی هاتنی بۆ ئینگلیز، بە گردبوونەوە لەبەردەم کۆشکی پاشایەتیی وینزەر، شوێنی مانەوەی ناوبراو، ناڕەزایەتیی خۆیان بەرامبەر سیاسەتە وێرانکەرەکانی دەربڕی.