ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 17-09-2025/ با وڵاتانی ئیسلامی، پەیوەندییان لەگەڵ رژێمی زایۆنی بپچڕن
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
با وڵاتانی ئیسلامی، پەیوەندییان لەگەڵ رژێمی زایۆنی بپچڕن
"ئیسماعیل بەقایی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وێڕای ئاماژە بە درێژەی دەسدرێژکاریی رژێمی زایۆنی بۆسەر خاکی وڵاتانی ئیسلامی وتی: ئێران داوا لەهەموو وڵاتانی ئیسلامی دەکا پەیوەندییان لەگەڵ رژێمی زایۆنی بپچڕن.
2-
وشداریی ٢٠ ڕێکخراوی فریاگوزاریی لەبارەی قەیرانی غەززە
بەرپرسانی زیاتر لە بیست ڕێکخراوی فریاگوزاریی چالاک لە غەززە، پاش ئەوەی کۆمیسیۆنێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دانی نا بە ڕوودانی ژینۆساید لەو ناوچەدا، لە پەیامێکدا خوازیاری هەنگاونانی کارای ڕێبەرانی جیهان بوو بەمەبەستی وەستاندنی ژینۆساید لەو ناوچە قات و قڕیی تێکەوتووەدا.
3-
لەقاودرانی پیلانی ئەمریکا بۆ ئامادەبوونی درێژماوە لە عێراق
"عاسفە عەبباس قادر" ئەندامی "بزووتنەوەی مافەکان"ی عێراق ڕاگەیاندنی شک و گومانی لەبارەی چوونەدەری هێزی سەربازیی ئەمریکا لە وڵاتەکەی، وتی: جمووجۆڵگەلی جێی گومانی ئەمریکا لەناوچەداو تەشەنای هەوڵە ترۆریستییەکان لە سووریا، پێشاندەری پیلانی تازەی ئەمریکایە بۆ مانەوە لە عێراق و سووریا.
4-
درێژەی دەسدرێژیی رژێمی زایۆنی بۆسەر سووریا
بەپێی ڕاپۆری میدیا سووریەکان، هێزی داگیرکەری زایۆنی ئەمڕۆ جارێکی دیکە خۆی گەیاندۆتە دوو ناوچەی "جوباتا ئەلخەشەب" و ئوفانیا" هەڵکەوتوو لە ڕیفی باکوریی قونەیتەرە لە باشووری سووریاو بەشگەلێکی دیکەی خاکی ئەو وڵاتەی داگیرکردووە.
5-
قۆڵبەستکرانی فەرماندەی ترۆریستانی داعش لە ڕەققە
ناوەندی میدیایی هەسەدە ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکی ئاسایشی لە شاری رەققە لەباکوری رۆژهەڵاتی سووریا، بەرپرسی دابینکرانی بۆمب و تەقەمەنییەکان بۆ گرووپی ترۆریستیی داعش، دەسبەسەر کرا.