ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 18-09-2025/ ژماری شەهیدانی غەززە سنوری٦٥هەزار کەسی تێپەڕاند
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
ژماری شەهیدانی غەززە سنوری٦٥هەزار کەسی تێپەڕاند
بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی غەززە، لە٢٤کاتژمێری ڕابردوو، ٩٨فەلەستینیی دیکە لەئاکامی پەلامارگەلی هۆڤانەی زایۆنییەکان بۆسەر ئەو ناوچەیە شەهید و ٣٨٥کەسیش برینداربوون کە حەوت کەسیان لەکاتی هەوڵدان بۆ وەرگرتنی یارمەتییە مرۆییەکان شەهید بوونە.
2
خەباتکارانی فەلەستینی، تانکێکی مێرکاوای زایۆنییەکانیان پێکا
خەباتکارانی خۆڕاگریی فەلەستین ڕایانگەیاند، تانکێکی مێرکاوای رژیمی زایۆنیان لە گەڕەکی زەیتوون لە رۆژهەڵاتی شاری غەززە، بەئامانج گرتووە.
3
حیزبوڵڵای لوبنان: دەوڵەت لە ئازادکرانی ناوچە داگیرکراوەکان و بنیاتنانەوە، لاوازە
"حەسەن فەزلوڵڵا" لە بەرپرسانی حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای ڕەخنەگرتن لە دەوڵەتی ئەو وڵاتەو هەوڵەکانی بۆ چەککرانی خۆڕاگریی، وتی: دەوڵەتی لوبنان، خەمساردە لەحاند ئازادکردنی خاکی وڵاتەکەی و ناتوانێ هیچ هەنگاوێک لەپێناو بنیات نانەوەیدا هەڵگرێ.
4
رەزامەندیی کۆمپانیاکان لەگەڵ دەستوری عێراقی بۆ هەناردەکرانی نەوت
"پێشەوا هەورامی"وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە بەشگە نەوتییەکان رەزامەندییان دەربڕیوە لەگەڵ دەستوری یاسایی عێراق بۆ درێژەدان بە هاوکارییەکان لەبواری هەناردەکرانی نەوتی هەرێم، وتی: هەرێم ئامادەیە نەوت ڕادەست بەغدا بکا، بەومەرجەی دەوڵەتی عێراق، درانی مووچەی فەرمانبەران دەستەبەر بکا.
5
ناڕەزایەتیی بەرفراوانی خەڵکی ئینگلیز بە سەفەری ترەمپ بۆ وڵاتەکەیان
هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پێشوازیی فەرمیی لە "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆشکی "وینزر" لە لەندەن، هەزاران کەس لە نەیارانی، لەبەردەم پەرلەمانی ئینگلیزدا کۆبوونەوەو ترەمپیان بە سەرۆکێکی رەگەزپەرست و سەرەڕۆ ناوبرد.