ئه‌یلوول 18, 2025 10:16 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1

پێداگریی ئێران لەسەر پەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕووسیا

"مەسعود پزیشکیان" سەرۆک کۆماری ئێران لەدیدار لەگەڵ وەزیری وزەی رووسیادا وتی: هیچ بەربەست و ئاستەنگێک نییە لەبەردەم هاوکاریی ئێران و ڕووسیا. وتیشی: سەرچەشن و مۆدێلی هاریکاریی سەرکەوتووی وڵاتانێکی سەربەخۆی وەک ئێران و ڕووسیا ئەوە دەسەلمێنێ کە سەردەمی یەکلایەنخوازیی و تەک جەمسەریی لەجیهاندا کۆتایی هاتووە.

2

بۆرسەی تەلەڤیڤ هەروا لەسەراوژێریی داڕماندا

بۆرسەی تەلەڤیڤ بەهۆی کەمبوونی ئاستی متمانەی خاوەن سەرمایەکان و چوونەسەری نیگەرانییە ئابوریەکان، بۆ شەشەمین رۆژی بەدوای یەکدا شایەتی دابەزینێکی بەرچاو بوو.

3

ڕابەری مەعنەویی دروزەکان: لەگەڵ دیمەشق دانوستان ناکەین

"شێخ حیکمەت ئەلهیجری" ڕابەری مەعنەویی دروزەکانی سووریا پێی داگرت؛ لەگەڵ حکومەتی کاتیی دیمەشق دانوستان ناکەین. وتیشی: ڕێگاچارەی قەیران لە پارێزگای سوەیدا، پەیوەستە بە گۆڕانێکی بنچینەیی.

4

دانپێدانانی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێویستیی داڕشتنەوەی ئەو ڕێکخراوە

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: داڕشتی ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ بگۆڕدرێ. وتیشی: پێکهاتەو داڕشتی ئێستای ئەنجوومەنی ئاسایش هی ساڵی١٩٤٥ـەو هاوتەریب لەگەڵ جیهانی هەنووکەدا نیە.

5

٤ کوژراو لە دەسڕێژێک لە پێنسیلوانیای ئەمریکا

تەقەو دەسڕێژێکی مەرگهێن لە ناوچەی "نۆرس کۆدۆرێس" هەڵکەوتوو لە شاری"یۆرک"ی ئەیالەتی پێنسیلوانیای ئەمریکا، کوژرانی چوار کەس لەوان سێ ئەفسەری پۆلیسی لێکەوتەوە.