ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 18-09-2025/ شاری غەززە نوقمی خوێن و ئاگر
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
شاری غەززە نوقمی خوێن و ئاگر
هاوکات لەگەڵ تەشەنای پەلامارە ئاسمانییەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر شاری غەززە کە قەڵاچۆ و بێ سەروشوێن بوونی بەسەدان کەس و ئاوارەبوونی بەسەدان هەزار کەسی لەماوەی سێ رۆژدا لێکەوتەوە، هێزەکانی سوپای داگیرکەر لەچەند میحوەری سەرەکیی ئەو شارەدا جێگیربوون هەتا ڕێگای هاتنی هێزی ویشکانی و داگیرکردنی شارەکە، هەموار بکەن.
2
تەواو بوونی پاشەکەوتی مووشەکی بەرگریی رژێمی زایۆنی
کەناڵی١٢ی رژێمی زایۆنی ئاشکرای کرد؛ شەڕ لەگەڵ ئێران، بووەهۆی تەواو بوونی پاشەکەوتی مووشەکگەلی بەرگریی و ئێستا لەبەر ناکۆکییە سیاسیەکانی ناوخۆی رژێم، بەرهەمهێنانی ئەو مووشەکانەش وەستاوە.
3
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ناوی کاندیده‌کانی سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئاشکراده‌کات
"سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره" ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌یوه‌ندیه‌کانی حزبه‌که‌ی له‌گه‌ڵ پارتی، له‌ئاستێکی باشدایه و ده‌ڵێت، "ده‌بێت له‌م مانگه‌دا په‌رله‌مان کارابکرێته‌وه و هه‌ر یه‌که له "شاڵاو کۆسره‌ت ره‌سوڵ" و "د. میران محه‌مه‌د" کاندیدی ئێمه‌ن".
4
ڕووسیا: لە هەموو بەرەکانی ئۆکرانیا پێشڕه‌وی ده‌که‌ین
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، هێزەکانی مۆسکۆ لە هەموو بەرەکاندا پێشڕەوی دەکەن و توندترین شەڕ لە دەوروبەری ناوچەی "پۆکرۆڤسک" ڕویداوە.
5
وەزیری بەرگریی چین: جیهان لەبەردەم دووڕیانی ئاشتی و شەڕدا
"دونگ جون"ی وەزیری بەرگریی چین وشداریی دا؛ ئاشتیی جیهانی بەرەوڕووی هەڕەشەو گرژیی تازەیە. ناوبراو پێی داگرت: پێویستە هۆشیار بین و نەیارەتیی لۆژیکی زاڵێتی خوازی و سیاسەتی زۆردارانە بکەین.