ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 19-09-2025/ نەیارەتیی ئێران لەگەڵ دابەشکرانی خاکی سووریا
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
١ -
ئێران دژایەتی دابەشکردنی سوریا دەکات
ئەمیر سەعید ئێرەوانی ، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، هەوڵە دەرەکییەکان بۆ دابەشکردنی سوریای شەرمەزار کرد
2-
ئیدانەکردنی پەلامارە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سوریا
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، درێژەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سووریای شەرمەزار کرد
3-
قەسام غەززە گۆڕستانی زایۆنیستەکانە
گوردانەکانی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس هۆشداری دایە زایۆنیستەکانی دەرەوەی وڵات کە غەززە نابێتە خۆراکی ئاسان بۆ سوپای ترسنۆکی زایۆنی و بێ گومان غەززە دەبێتەگۆڕستانی سەربازانی زایۆنی
4-
ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، جارێکی دیکە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە شەرمەزار کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کۆتایی بە قەیرانی مرۆیی لە غەززە بهێنێت
5-
هێرشەکانی یەمەن بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە
یەحیا سە ریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ڕاپۆرتی دا کە فەلەستین ٢ مووشەکی بالیستیکی ئاراستەی تەلئەبیب کردووە و دوو ئامانجی دیکە لە ئیلات و بئر سەبەعی پێکاوە
6-
ئامادەبوونی سەربازی تورکیا لە سوریا بەردەوامەزەکی ئەکتورک، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تورکیا جەختی لە بەردەوامیی ئامادەبوونی سوپای تورکیا لە سوریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سنوورەکانی تورکیا کردەوە.