ئه‌یلوول 19, 2025 10:16 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

 

1- 

ڕەخنەی ئێران لە ملهۆڕی ئەمریکا 

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڤیەننا، لە کۆنفرانسی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، کردەوەی تاوانکارانەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە پەلاماری سەر ئێرانی ئیدانە کرد و لە درێژەی یاسا شکێنی ئەمریکا  دژ بە ئێران هۆشداری دا.

 

2-

زیادبوونی شەھیدانی غەززە

لانیکەم ٥٠ هاووڵاتیی دیکەی فەلەستینی لە ئەنجامی پەلاماەی بەردەوامی  ئاسمانی و وشکانی و دەریاییە زۆرەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە شەهید بوون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

3-

ڕەخنەی جەهەپە لە سیاسەتی دووفاقانەی حکومەتی تورکیا 

سەرۆکی جەهەپە ڕەخنەی لە بەردەوامی دەستگیرکردنی کارمەندانی شارەوانی لە تورکیا گرت و ڕایگەیاند: حکومەت لە لایەکەوە پرۆسەی ئاشتەوایی لەگەڵ کوردی دەسپێکردووە و لەلایەکی دیکەوە هەڵبژاردنی کوردەکان  بۆ ئەنجومەنی شار بە تاوان دەزانێت، ئەم سیاسەتە دووفاقانەی  حکومەتیش جێگای شەرمەزارییە.

 

4-

 جەختی ڕووسیا لەسەر پێویستی لابردنی گەڕانەوەی سزاکان لەلایەن ئوروپاوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دەیەوێت ترۆیکای ئەوروپی دووربینی و وریایی بەکاربهێنێت، و واز لە هەوڵە هەڵەکان بهێنێت بۆ گەڕانەوەی سزاکان  دژی ئێران

 

5-

دادگاییکردنی هاووڵاتیانی فەرەنسی کە ئەندامی داعشن لە عێراق

میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند، 47 هاووڵاتی فەرەنسی کە ئەندامی داعشن و لە عێراق تاوانیان ئەنجامداوە و لە زیندانەکانی هەسەدە زیندانی کراون، ڕادەستی عێراق دەکرێنەوە و لە عێراق دادگایی دەکرێن

 

6-

پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسی فەرەنسا

لە پێکدادانەکانی نێوان نەیارانی پلانەکانی حکومەتی فەرەنسا و پۆلیسی ئەو وڵاتە، دەیان خۆپیشاندەر بریندار بوون و پۆلیس دەیان کەسی دەستگیر کرد