ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 19-09-2025/ پێشنیاری ئێران بۆ ئەوروپا
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
پێشنیاری ئێران بۆ ئەوروپا
وه زیری ده رەوەی ئێران به ئاماژه به پێشنیاره که ی ئێران بۆ یه کێتیی ئه ورووپا جه ختی کرده وه بۆ بەرەو پێشچوون لە پڕۆسەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕێگایەک هەیە ، به ڵام تاران ناتوانێت بە ته نیایی بەرپرسایەتی کارەکە له ئه ستۆ بگرێت
2-
هۆشداریی حەماس بۆ ڕژێمی زایۆنیستی
باسم نەعیم، یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس، وتی: ئەوەی لە سەردەمی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری غەززە بەسەر گەلەکەماندا دێت، بەسەر دەستبەسەرکراوانی زایۆنیشدا دێت و بەرخۆدان بە هێزەوە بەرگری لە ئارمانجەکانی فەلەستین دەکات
3-
هۆشداری نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بەدخۆراکی لە منداڵانی غەززە
نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری داوە لە بارەی بەدخۆراکی توندی منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵ لە غەززە و ڕایگەیاند کە ٢٦ هەزار منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ لە کەرتی غەززە بەدەست بەدخۆراکییەکی توندەوە دەناڵێنن
4-
ڕەخنەی حەماس لە ڤیتۆی بڕیارنامەی ئاگربەستی غەززە لە لایەن ئەمریکاوە
حەماس لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە کردەوەی ئەمریکا لە مەڕ ڤیتۆی بڕیارنامەی ئاگربەستی غەززەی بە نیشانەی هاوبەشییەکی ئاشکرای ئەو وڵاتە لە کۆمەڵکوژی فەلەستین زانی
5-
ئولیانۆڤ: گەڕانەوەی سزاکان ڕێککەوتنی قاهیرە بێ کاریگەر دەکات
باڵیۆزی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان جێگیر لە ڤیەننا، چالاککردنی میکانیزمی گەڕانەوەی سزاکان لەلایەن سێ وڵاتی ئەوروپییەوە بە نایاسایی و سیاسی ناوبرد و هۆشداریدا لەوەی کە ئەم کارە هەوڵەکانی ئەم دواییەی ئاژانس و ئێران لە قاهیرە بێ کاریگەردەکاتەوە