ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 20-09-2025/ زەبری گوردانەکانی قەسام لە ئەرتەشی تیرۆر
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
زەبری گوردانەکانی قەسام لە ئەرتەشی تیرۆر
گوردانەکانی قەسام لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە ھەڵمەتی دژە زایۆنی خۆیدا لە باکووری کەرتی غەززە تانکەکان و لەشکەریانی ڕژێمی زایۆنیان پێکاوە و زەبری قورسیان لە ڕژێمی زایۆنی داوە .
2-
بەرزبوونەوەی ژماری شەھیدانی غەززە
لە پەلامارەکانی سەر لە بەیانی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر گەڕەکەکانی شێخ رضوان، النفق، النصر، الصبره و تل الهوا ھەڵکەوتوو لە شاری غەززە 11 فەلەستینی دیکە شەھید و دەیان کەس بریندار بوون .
3-
درێژەی خۆپێشاندانی دژی نەتانیاھو لە ناوچە داگیرکراوەکان
بنەماڵەی گیراوانی زایونیست لە شوێنی نێشتەجێبوونی نەتانیاھو لە قودسی داگیرکراو کۆبوونەوە و بە ئیدانەکردنی سیاسەتە شەڕخوازانەکانی ئەو ڕایانگەیاند ھەرچی زووتر ئاگربەسی غەززە ڕابگەیەنێت و ڕۆڵەکانیان ئازاد بکات .
4-
وشداریدانی یەمەن بە ڕژێمی زایۆنی
حەزام ئەسەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەنساروڵای یەمەن لە کاردانەوە بە شاتووشوتی وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنی بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵای ڕژیم لە سەنعا وتی: ئەم گاڵتەجاڕییە نیشانەی شکستی ئێوەیە، دۆزەخ چاوەڕێتان دەکات.
5-
شەڕی نێوان داعش و هەسەدە پەرەدەستێنێت
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند کە شەوی ڕابردوو لە دەورووبەری دێرزوور شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی و تیرۆریستانی داعش ڕوویدا و لە شەڕەکەدا هێزێکیان کوژراوە و دووی دیکەش برینداربوون.
6-
ڕەخنەی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە درێژەی تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی وێڕای ڕەخنەگرتن لە درێژەی تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە ، لە حکومەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی ویست بە گوشارھێنان بۆ ئەم ڕژێمە ، ئاپارتاید و جینۆسایدی فەلەستینیەکان بوەستێنن .