ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 20-09-2025/ ئیدانەکرانی هەنگاوی سێ وڵاتی ئەورووپایی لە دژی ئێران
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
ئیدانەکرانی ھەنگاوی سێ وڵاتی ئەوروپایی لە دژی ئێران
وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ھەنگاوی نایاسایی سێ وڵاتی ئەورپایی بۆ گەڕاندنەوەی بڕیارنامە کۆتایی ھاتووەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش لە دژی ئێرانی شەرمەزار کرد .
2-
کاردانەوەی UN بە دەنگی ئەنجوومەنی ئاسایش لە بارەی سناپ بەک
وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە پێداگری لەسەر پێویستیی وتووێژی دیپلۆماتیک بۆ یەکلاکردنەوەی بابەتە ناڤۆکیەکانی نێوان ئێران و ئەوروپیەکان ، ھیوای خواست لە دانیشتنی کۆمەڵی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دانوستانی ئەرێنی لەم بارەوە بکرێت .
3-
وشداریی جەولانی بە ھەسەدە
جەولانی سەرۆکی حکومەتی کاتی سووریا اعلام کرد،ئەگەر تاکۆتایی ئەمساڵ تێکەڵبوونی ھێزەکانی ھەسەدە لە ئەرتەشی سوریادا روونەدات رەنگە تورکیا جوڵەی سەربازی دژی هەسەدە بکات.
4-
خۆپێشاندانی دژەزایۆنی لە سوریا
خەڵکی سوریا لە خۆپێشاندانێکی بەرفراوان وێڕای ئیدانەکردنی درێژەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ئەم وڵاتە ، دژایەتی خۆیان لەگەڵ ھەرچەشنە ڕێککەوتنی ئەگەریی دیمشق و ڕژێمی زایۆنی ڕاگەیاند و بە توندی ئیدانەیان کرد .
5-
درێژەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر لوبنان
لە پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ناوچەکانی «بنت جبیل»،«کفرا »و «الرزق» سەر بە سەیدا لە باشووری لوبنان شارومەندێکی لوبنانی شەھید و 11کەسیش بریندار بوون .
6-
ڕەخنەی ئەلھیندی لە ھەرچەشنە پێوەندیەک لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی
محەمەد ئەلھیندی جێگری سکرتێری گشتیی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین وێڕای ئیدانەکردنی پێوەندی ھەندێ وڵاتی عەرەبی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنی گوتی : ھەرچەشنە پێوەندیەک لەگەڵ داگیرکەران خەنجەرێکە لە دڵی ئومەتی ئیسلامی .
7-
ئاشکرابوونی پێوەندیی نھێنی لەندەن لەگەڵ تەحریروشام
سەرۆکی ڕێکخراوی سیخوڕیی ئینگلیس ئاشکرایکرد ئەم وڵاتە بەر لە بەدەسەلات گەیشتنی تیرۆریستانی تەحریروشام لە سوریا ، لەگەڵ ئەوان پێوەندیی نھێنی و پەنامەکیی ھەبووە و لە بەدەسەڵات گەیشتنی جەولانی ھاریکاریی ئەوانی کردووە .