ئه‌یلوول 20, 2025 08:16 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

وتووێژی تەلەفۆنیی عێراقچی و گرۆسی

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە راگەیاندنی ئەوەی کە ھاریکاریی ئێران لە گەڵ ئاژانس لە چوارچێوەی ڕێسانێودەوڵەتیەکان دایە گوتی : ئێران ھیچ چەشنە ھەنگاوێکی سیاسیی بارگرژی سازکەر قەبوڵ ناکاکات . 

 

2-

دژایەتیکردنی ڕوسیا و چین لەگەڵ بڕیارنامەی دژە ئێرانیی ئەنجوومەنی ئاسایش

چین و ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا دژایەتی خۆیان لەگەڵ بڕیارنامەی دژە ئێرانیی سێ وڵاتی ئەوروپایی ڕاگەیاند و جەختیانکردەوە ، گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دژی ئێران نایاسایی و بێ نرخە و ئەوان پێبەندی ئەم بایکۆتانە نابن . 

3-

ڕەخنەی ئیرەوانی لە بڕیاری دژە ئێرانیی ئەنجوومەنی ئاسایش 

ئەمیر سەعید ئێرەوانی باڵیۆزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ڕەخنەگرتن لە پەسەندنەکرانی بڕیارنامەی بەردەوامیی ھەڵوەشانی بایکۆتەکان لە دژی ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش گوتی : ھەرچەند ئەم بڕیارە دیپلۆماسی لاواز کرد بەڵام ڕێگای دیپلۆماسی ھێشتا کراوەیە . 

 

4-

ڕەخنەی ئۆلیانۆڤ لە سیاسەتە دە ئێرانیەکانی سێ وڵاتی ئەوروپایی

میخاییل ئۆلیانۆڤ باڵیۆزی ڕوسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی جێگیر لە ڤیەن بە ڕەخنەگرتن لە ھەڵوێستی دژە ئێرانیی ئەوروپیەکان گوتی : ئەم ھەنگاوانە ھەوڵە دیپلۆماتیکیەکان و ئاستی ھاریکاریی ئاژانسی نێودەوەڵەتیی وزەی ئەتۆمی و ئێرانی لاواز کردووە . 

 

5-

کوژرانی فەرماندەی باڵای داعش لە سوریا

دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە ھەڵمەتێکدا عەبدوڕەحمان حەلەبی فەرماندەی باڵای تیرۆریستانی داعش و ئەنجامدەری تەقینەوە لە بەرامبەر باڵیۆزخانەی ئێران لە بەیرووتی لە نێو خاکی سوریا ئەنگاوتووە و کوشتوویەتی .  

 

6-

دونیا نابێ تۆقاوی ڕژێمی زایۆنی بێت 

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی کاردانەوەی ئەگەریی ڕژێمی زایۆنی بە ناسرانی وڵاتی فەلەستین لە لایەن وڵاتانەوە گوتی : دونیا نابێ تۆقاوی ھەنگاوە تۆڵەئەستێنەکانی ڕژێمی زایۆنی بێت ، بەڵکوو دەبێ ئەم ڕژێمە بەرزەفت بکرێت .