ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 21-09-2025/ درێژەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1.
درێژەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە
لە کاتێکدا کە سەرچاوە فەلەستینییەکان باسی شەهیدبوونی 110 شارومەندی غەززە دەکەن لە ماوەی 24 کاتژمێری تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، پەلاماری شێتانەی دوای نیوەشەو بۆ سەر کۆمەڵگایەکی نیشتەجێبوون لە شەقامی ئەلمەغریبی گەڕەکی ئەسەبرە لە باشووری شاری غەززە تا ئێستا لانی کەم 17 شەهیدی لێ کەوتووەتەوە و چەندین کەسیش هەروا لە ژێر دار و پەرد و دا ماونەتەوە.
2.
یەمەن: دەتوانین زەبری کوشندە و گورچکبڕ لە دوژمن بدەین
وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا جەختیان کردەوە لەسەر توانایی ئەم وڵاتە بۆ لێدانی زەبری کوشندە و گورچکبڕ لە دوژمنی زایۆنی.
3.
درێژەی کوشتاری کەسانی مەدەنی لە سووریا
کەناڵە خۆجێییەکانی سەر بە هێزەکانی هەسەدە ڕایانگەیاند گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕژێمی دیمەشق و بەرداکۆکی تورکیا، ڕۆژی شەممە بە پەلامار بۆ سەر گوندی ئوم تینا لە دەوروبەری دەیر حافر هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەڵەب لە ناوەندی سووریا دەستیان داوەتە کوشتاری کەسانی مەدەنی.
4.
ئینگلیز ئەمڕۆ وڵاتی فەلەستین بە فەرمی دەناسێت
حکوومەتی ئینگلیز ڕایگەیاندووە کیەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی ئینگلیز بەنیازە ئەمڕۆ یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی ناسینی فەرمی وڵاتی فەلەستین بکات.
5.
تیمی زۆرانی فەڕەنگی ئێران بوو بە پاڵەوانی جیهان
تیمی زۆرانی فەڕەنگی ئێران بە پێشبڕکێیەکی سەرسوڕهێنەر لە پێشبڕکێ جیهانییەکانی کرۆڤاسیا توانی بە وەدەستهێنانی 3 مەدالیای (1 زێڕ، 1 زیو، 1 بڕۆنز) پاڵەوانەتی بەروەختی ئەم پێشبڕکەیانە بباتەوە. ئەم پاڵەوانەتییە دوای 11 ساڵ چاوەڕوانی بە دەستهات.
6.
ترامپ هەڕەشەی لە ئەفغانستان کرد
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ملهوڕی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیاڵ ئاماژەی کردە خەونی خۆی بۆ وەرگرتنەوەی بنکەی بە گرام و نووسی: "ئەگەر ئەفغانستان بنکەی ئاسمانی بەگرام بەوانەی کە ڕۆیان نا (واتە ئەمریکا) نەداتەوە، شتی خراپ ڕوودەدات."