ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 21-09-2025/ مەترسی بێ ئاوی هەڕەشە لە گیانی دانیشتووانی غەزە دەکات
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1.
مەترسی بێ ئاوی هەڕەشە لە گیانی دانیشتووانی غەزە دەکات
شارەوانی غەزە لە بەیاننامەیەکدا، بە ئاماژە بەوەی کە توندبوونی شەڕی جینۆساید لە لایەن ڕژێمی زایینییەوە قەیرانی تینوێتی لە شاری غەززەی خراپتر کردووە و مەترسی تەندروستی و ژینگەیی زیاد کردووە، جەختی کردەوە: کەمبوونی زۆری ئاو و پەرەسەندنی نەخۆشییەکان ڕەوشەکەی بۆ دانیشتووانی غەززە کە زیاتر لە یەک ملیۆن کەسن ئێجگار مەترسیدار کردووە.
2.
یازدە وڵات ئامادەی بە فەرمی ناسینی فەلەستین
بە نزیک بوونەوە لە بەڕێوەچوونی 80هەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، نزیکەی 11 وڵاتی جیهان ڕایانگەیاندووە لە ماوەی ئەمڕۆ و سبەی دووشەممە بە فەرمی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بە ڕەسمی دەناسن.
3.
بەڕێکەوتنی سەدان نەیاری شەڕ بەرەو ماڵی نەتانیاهوو
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایانگەیاند سەدان کەس لە نەیارانی بەردەوام بوونی شەڕ لە دژی غەززە و خوازیارانی گۆڕینەوەی یەخسیران کە لەنێو ئەواندا بنەماڵەی ئەم یەخسیرانەش دەبینرێن لە مەیدانی پاریسەوە بەرەو ماڵی بنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایوونی لە شەقامی غەززە کەوتوونەتە ڕێ.
4.
ڕێگای هاریکاریی ئێران لەگەڵ ئاژانس بە کردەوە هەڵدەپەسێردرێ
دوای دانیشتنی شەوی ڕابردووی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە سەرۆکایەتی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆمار ڕاگەیەندرا سەرباری هاوکارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئاژانس و هەروەها خستنە ڕووی چەندین پرۆژە بۆ یەکلابوونەوەی ئەم بابەتە، بە هەنگاوی وڵاتانی ئەورووپی بە کردەوە ڕێگەی هاریکاری لەگەڵ ئاژانس هەڵدەپەسێردرێ.
5.
پێشەوا هەورامی: مووچە دەنێردرێ
پێشەوا هەورامی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئێمە بە هەموو شێوەیەک ئامادەین بۆ هەناردە کردنەوەی نەوت و مووچەش ئەبێت بنێردرێت.
6.
دەستپێکی ڕاهێنانی سەربازیی خەڵک لە ڤەنزۆئێلا
سەرۆک کۆماری ڤەنزوئێلا باسی دەستپێبوونی پرۆژەی سەربازگەکان بەرەو خەڵکی کرد. بە پێی ئەم پڕۆژەیە هێزە چەکدارەکان بۆ یەکەم جار بە ئامێر و کەلوپەل و سەربازانی خۆیان ڕوودەکەنە گەڕەکە هەژارنشینەکانی کاراکاس و شارەکانی دیکەی ڤەنزوئێلا تا دانیشتووان لە بواری سەربازی و بەکارهێنانی چەک ڕابێنن.