-
عێراقچی: با ئەنجومەنی ئاسایش هەنگاوی خێرا هەڵبگرێ
ئهیلوول 28, 2024 00:13وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە کارامەنەبوونی ئەنجومەنی ئاسایشی لەهەمبەر ڕاگرتنی قەڵاچۆکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لە غەزەو لوبنان وتی هۆکەی ئەوەیە کە ئەمریکاو چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوایی هیچ نرخێک دانانێن بۆ گیانی خەڵکی ناوچەکەمان و ئاشتی و سەقام لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.
-
ئەمریکا، سەرەکیترین لایەنگری تاوانکارییەکانی رژیمی ئیسرائیلە
ئهیلوول 28, 2024 03:11وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا، گرینگترین هاوبەشی جەنایەتە جەنگییەکانی رژیمی ئیسرائیلە لە ژینۆسایدی فەلەستینیەکان و تاوانکارییەکانی دژ بە گەلی لوبنان.
-
پزشکیان : ڕەنگە دۆخی ناوچەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچێت
ئهیلوول 26, 2024 09:41سەرۆک کۆماری ئیران لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک بیرمەندی باڵای ئەمریکا، ڕایگەیاند: ڕۆژاواییەکان بە لووتبەرزی خۆیان بوونە هۆکاری شەڕی ئۆکراین و ئێستا بە درێژکردنەوەی شەڕ بەدوای بەرژەوەندی خۆیاندا دەگەڕێن.
-
خۆپیشاندانی دژەزایۆنی لە گەورەشارەکانی ئەمریکادا
ئهیلوول 26, 2024 07:46خۆپیشاندان لە شارە جۆراوجۆرەکانی جیهان بەتایبەت لە شارەکانی ئەمریکادا بە هێنانەئارای داخوازی ڕاگیردرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فەلەستین و لوبنان بەڕێوەچوو.
-
حەماس خوازیاری سزادرانی بلینکێن بوو
ئهیلوول 26, 2024 07:06حەماس بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک دەستێدابوونی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەبرسی ڕاگرتنی خەڵکی غەززەی شەرمەزار کرد.
-
عەراقچی: ئیسراییل ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پاڵپێوەنا بەرەو کارەسات
ئهیلوول 26, 2024 06:45سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە باروودۆخ لە لوبنان و ناوچەکە بە شێوەیەکی بێ وێنە جێینیگەرانییە، وشداری دا: ناوچەکە لە سەروبەندی کارەساتێکی تەواودایە و پشتیوانیی بێسنووری ئەمریکاو ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی، ئیسراییلی تەواو سەرەڕۆ کردووە بۆ ئەوەی بە بێ ترس جەنایەت ئەنجام بدات. ئەم پارێزراوبوونە ، هاوکات لەگەڵ بێدەنگەکردنی ئەنجومەنی ئاسایش، ناوچەکەی بەرەو کارەساتێکی تەواو پاڵ پێوە ناوە.
-
هێرشی درۆنیی خۆڕاگریی عێراق بۆ سەر بەندەری ئەیلات
ئهیلوول 26, 2024 06:37خۆڕاگریی ئیسلامی لە عێراق بە سێ درۆنی جەنگی هێرشی کردە سەر بەندەری ئەیلات لە فەلەستینی داگیرکراو.
-
پێداگری پزیشکیان لەسەر کۆتایی هاتنی دڕندەکاری زایۆنیستەکان لە غەزەو لوبنان
ئهیلوول 25, 2024 05:20مەسعود پزیشکیان"ی سەرۆک کۆماری ئیسلامی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دڕندەکاری زایۆنیستەکان بەرامبەر بە خەڵکی غەزەو لوبنان کە بەهەزاران مرۆڤی بێتاوانی لە خاک و خوێن گەوزاندوە بەبێ وڵام نامێنێتەوەو پێداگریشی کرد کە پێویستە کە دڕندەکاری سەرشێتانەی زایۆنیستەکان لە لوبنان و غەزە بەرلەوەی ئاگر لە ناوچەکەو جیهان بەردا کۆتایی پێ بێ.
-
یارمەتیی حەشدی شەعبی بۆ لوبنان، فەلەستین و سوریا
ئهیلوول 24, 2024 07:00سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق رایگەیاند: ئەم ڕێکخراوەیە ئامادەیە بۆ دابین کردنی هەموو چەشنە یارمەتییەکی مرۆیی و پزشکی بۆ زەبروێکەوتووانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان، فەلەستین و سوریا.
-
کۆتایی هاتنی داگیرکاری لە غەززە؛ پێویستییەک بۆ گەشانەوە و ئاشتیی جیهانی
ئهیلوول 24, 2024 06:40سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئێمە خوازیاری جیهانێکی بەدوور لە چەکی ئەتۆمی و ناوچەیەکی پاک لە چەکی کۆکوژ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستین، بە بێ هیچ پێشمەرجێک.