ئەمریکا، سەرەکیترین لایەنگری تاوانکارییەکانی رژیمی ئیسرائیلە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i431439-ئەمریکا_سەرەکیترین_لایەنگری_تاوانکارییەکانی_رژیمی_ئیسرائیلە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا، گرینگترین هاوبەشی جەنایەتە جەنگییەکانی رژیمی ئیسرائیلە لە ژینۆسایدی فەلەستینیەکان و تاوانکارییەکانی دژ بە گەلی لوبنان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 28, 2024 03:11 Asia/Tehran
  • ئەمریکا، سەرەکیترین لایەنگری تاوانکارییەکانی رژیمی ئیسرائیلە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا، گرینگترین هاوبەشی جەنایەتە جەنگییەکانی رژیمی ئیسرائیلە لە ژینۆسایدی فەلەستینیەکان و تاوانکارییەکانی دژ بە گەلی لوبنان.

"ناسر کەنعانی" لە پەیامێکی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، نووسی: رژیمی ئاپارتایدی ئیسرائیل هەواڵی وەرگرتنی پاکێجی یارمەتیی تازەی ٨ پۆینت ٧ملیارد دۆلاریی ئەمریکای بۆ پاراستنی باڵادەستیی کوالیتی لەشکریی خۆی لەناوچەدا ڕاگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: هاوکات وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندووە، واشنگتۆن هەرگیز ئیلتیزام و ئەرکمەندبوونی لەمەڕ یارمەتیدانی ئیسرائیل بۆ "بەرەڤانی لە خۆ" ناگۆڕێ.

کەنعانی هەروەها وتی: جێی شەرمەزارییە کە ئەمریکا کۆمەڵکوژکرانی نزیک بە ٤٢ هەزار کەس لە ماوەی یازدە مانگدا لە فەلەستین و پتر لە١٥٠٠کەس لەماوەی چوار رۆژ لە لوبناندا، بە "بەرەڤانی لەخۆ" لەقەڵەم دەدا. وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران ڕاشیگەیاند: گەلانی جیهان گومانیان لەوەدانیە کە ئەریکا، هاوبەشی یەکەمی تاوانە جەنگییەکانی رژیمی ئیسرائیلە لە ژینۆسایدی گەلی فەلەستین و جەنایەتەکانی ڕۆژانی رابردووی دژ بە خەڵکی لوبنان.