خۆپیشاندانی دژەزایۆنی لە گەورەشارەکانی ئەمریکادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i431401-خۆپیشاندانی_دژەزایۆنی_لە_گەورەشارەکانی_ئەمریکادا
خۆپیشاندان لە شارە جۆراوجۆرەکانی جیهان بەتایبەت لە شارەکانی ئەمریکادا بە هێنانەئارای داخوازی ڕاگیردرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فەلەستین و لوبنان بەڕێوەچوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2024 07:46 Asia/Tehran

خۆپیشاندان لە شارە جۆراوجۆرەکانی جیهان بەتایبەت لە شارەکانی ئەمریکادا بە هێنانەئارای داخوازی ڕاگیردرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فەلەستین و لوبنان بەڕێوەچوو.

دوێنی هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی حەفتا و نۆهەمین کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بنکەی ئەم ڕێکخراوەیەدا لە شاری نیۆیۆرک، دوو شاری واشینگتۆن و نیۆیۆرک بوونە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەربڵاوی لایەنگرانی فەلەستین و نەیارانی شەڕ. 

خۆپیشاندەران لە نیۆیۆرک و واشینگتۆن درووشمی نەیارەتی کردنی پەلاماری سەربازیی ئیسراییل بۆ سەر غەززە و بۆردومانی لوبنانیان دا و داوایان لە ڕژێمی زایۆنی کرد شەڕ لە غەززە ببڕێتەوە و کۆتایی بێنێ بە بۆردومان کردنی ناوچە جۆراوجۆرەکانی لوبنانیش.

خۆپیشاندەران هەروەها ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە هەڵوێست و سیاسەتەکانی کۆشکی سپی کە داڵدەیەکی سەربازیی ڕاستەوخۆیە بۆ ڕژێمی زایۆنی، ئەوان داوایان لە حکومەتی ئەمریکا کرد کۆتایی بێنێ بە هەڵوێستی داکۆکیکارانەی بەرامبەر بە جەنایەتەکانی رژێمی زایۆنی.