-
لەقاودانی واشینگتۆن پۆست: ١٨٥٠٠منداڵ لە غەززە شەهید بوون
ئاب 01, 2025 01:43میدیای ئەمریکایی واشینگتۆن پۆست بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە گەلی فەلەستین و بەتایبەت غەززە راپۆرتیدا کە تا ئیستا زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس لە خەڵکی غەززە شەهید بوونە کە لەو هەژمارە ١٨ هەزار و ٥٠٠ کەسیان منداڵ بوون. ئەم میدیایە هەروەها لیستێک لە ناوی منداڵانی شەهیدی غەززەیشی بڵاو کردۆتەوە.
-
بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی و هەڵکشانی ژماری شەهیدانی غەززە
تهمووز 31, 2025 17:54ناوەندی ڕاگەیاندنی حکوومەت لە غەززە ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی بنکەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان لە ناوچەی زیکیم بۆ ٥٨ کەس هەڵکشاوە و وەزارەتی تەندروستیی غەززەیش ڕایگەیاندووە کە سەدان کادری پزیشکی تا ئێستاش لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە بەدیلگیراون.
-
قالیباف ڕوو لە سەرۆکی کنێسێت: پەڵەی شەرمەزارین بۆ مرۆڤایەتی
تهمووز 31, 2025 11:54سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە بابەتێکدا ڕوو لە سەرۆکی کنێسێت (پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی) نووسی: جیهان ئێستا خەریکە گەورەترین جینۆسایدی مێژوو دەبینێ کە بە دەستی ئێوە دەکرێ، ئێوە جێی شەرمەزارین بۆ مرۆڤایەتی.
-
بەردەوامیی برسێتی و جینۆساید لە غەززە
تهمووز 31, 2025 04:36ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بەردەوامیی برسێتی و جینۆساید لە غەززە پێشکێش دەکرێت.
-
بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
تهمووز 30, 2025 11:37وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە، ١٠٤ فەلەستینی شەهید بوونە و ٣٩٩ کەسیش بریندار.
-
برسێتی لە غەززە بە خێراییەکی تەواو پەرە دەستێنێ
تهمووز 30, 2025 07:58ناوەندی چاودێریی جیهانی بە سەر برسێتی ڕایگەیاند: نالەبارترین نموونەی قاتوقڕی ئێستاکە لە غەززە خەریکە ڕوو دەدات و ڕادەی خۆراک و خواردن لە زۆربەی ناوچەکانی ئەم کەرتە گەیشتۆتە ئاستی قاتوقڕی.
-
ژماری شەهیدانی غەززە سنووری ٦٠ هەزار کەسی تێپەڕاند
تهمووز 29, 2025 09:50لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ١١٣ کەس شەهید بوون و ٦٣٧ کەسیش بریندار.
-
زیاتر لە 40هەزار زارۆکی غەززە ڕووبەڕووی مەترسیی گیان لەدەستدانن
تهمووز 29, 2025 03:45دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و حکومەتی فەلەستین لە کەرتی غەزە وێڕای ئاماژە بە کەڵک وەرگرتنی ڕژێمی زایونی لە برسێیەتی وەک چەکێک بۆ کوشتنی فەلەستینیەکان وشداریان دا کە 40 هەزار زارۆکی شیرە خۆرە لەو ناوچەیدا لەبەر نەبوونی شیری وشک و بەد خۆراکی بەرەوڕووی هەڕەشەی گیان لەدەستدانن.
-
یەمەن : ئۆپەراسیۆنەکانی پشتگریی لە غەززە و گەمارۆی ڕژێمی زایونی پەرەپێ دەدەین
تهمووز 28, 2025 15:30هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکی تونددا هەڕەشەی لە ڕژێمی زایۆنی کرد کە ئۆپەراسیۆنە پاڵپشتییەکان لە غەززە چڕتر دەبنەوە و گەمارۆدانی ڕژێمی زایۆنیستی توندتر دەکرێ.
-
پێداگریی عێراق لەسەر هەڵوێستی جددیی جیهانی بەرامبەر بە برسێتی لە غەززە
تهمووز 27, 2025 19:26سەرۆک کۆماری عێراق لە دوایین هەڵوێستی سەبارەت بە فەلەستین پێیداگرت لە سەر پێویستی گیردرانەبەری هەڵوێستی بەبڕشتانە بەرامبەر بەو دەسدرێژی و سیاسەتی کوشتار و برسێتییەی دژ بە دانیشتووانی غەززە جێبەجی دەکرێ.