ڕاگەیێندرانی کاتی خولی شەشەمی دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا لە قەزاقستان
وەزارەتی دەرەوەی قەزاقستان ڕایگەیاند، خولی شەشەمی دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا لە شاری ئاستانەی پایتەختی قەزاقستان لەمانگی سیپتەمبەردا بەڕێوە دەچێ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، خیرەت عەبدوڕەحمان ئۆف وەزیری دەرەوەی قەزاقستان رۆژی سێ شەممە لەنێو پەیامنێراندا لە ئاستانە وتی: خولی دواتری دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا مانگی سیپتەمبەری ئەمساڵ لە پایتەختی قەزاقستان بەڕێوە دەچێ.
وەزیری دەرەوەی قەزاقستان وتی: وڵاتانی ڕووسیا، کۆماری ئیسلامیی ئێران وتورکیا بەنیازن بەر لە کۆتایی هاتنی مانگی ئاگۆست کۆڕێک لەئاستی کارناسانی ناوچەیی لەبارەی بەرنامەی کار و بەرواری بەڕێوەچوونی بەوردیی کۆڕی دواتری دانوستانەکانی ئاشتی سووریا دانیشتنێک لە شاری ئاستانە بەڕێوە ببەن.
ئەوە لەکاتێکدایە کە خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ئاستانە لەبارەی چارەسەریی قەیرانی سووریا دوو حەوتە لەوەپێش بەبەشداریی نوێنەرانی حکومەتی دەمشق و نەیارانی چەکداری سووریا لە شاری ئاستانە بەڕێوە چووبوو.
ئەوە لەحاڵێکدایە کە چوارەمین خولی دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا ڕۆژانی سێیەم و چوارەمی مای ڕابردوو لە پایتەختی قەزاقستان بەڕێوە چووبوو کە لەو دانوستانانەدا سێ وڵاتی دەستەبەری ئاگربڕی سووریا لەبارەی هێنانەدی چوار ناوچەی هێمنی بێ کێشە لەسووریا، یادداشتی تەباییان واژۆ کرد.