دواخرانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئاستانە سەبارەت بە چارەسەر کرانی قەیرانی سووریا
شەشەمین خولی دانوستانی ئاستانە سەبارەت بە چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا کە بڕیار بوو بیست و نۆهەم و سییەمی ئاگوست لە پێتەختی کازاخستان بەڕێوە بچێ، کەوتە دواوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەوالدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران لە ئالماتییەوە'' خەیرەت عەبدوڕەحمانۆف" Khairat Abdul ، Rahmanov وەزیری دەرەوەی کازاخستان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند؛ ئەم دواخستنە بە داخوازی نوینەرانی سێ وڵاتی ئێران، تورکیا و ڕووسیا و لەبەر بەڕێوەچونی کۆبوونەوەی کارناسانە لە تاراندا خراوەتە ناوەڕاست مانگی سێپتەمبەر.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان باسی بەڕێوەچونی خولی شەشەمی دانوستانی ئاشتی سووریا لە شاری ئاستانەی پێتەختی ئەم وڵاتە لە مانگی سێپتەمبەری کردبوو.
چوارەمین خولی دانوستانی ئاشتیی سووریا ڕۆژانی سێهەم و چوارەمی مانگی مەیی ڕابردوو لە پێتەختی کازاخستان بەڕێوە چووبوو کە لەم دانوستانەدا سێ وڵاتی پشتیوانی ئاگربڕی سووریا سەبارەت بە دیاری کردنی چوار ناوچەی ئەمنی بەدوور لە شەڕ و پێکدادان لە سووریا تەبایی نامەیان مۆر کرد.