شکست هێنانی داعش لە نزیکی سنووری سووریا و ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i305874-شکست_هێنانی_داعش_لە_نزیکی_سنووری_سووریا_و_ئێراق
پەلاماری گرووپی تیرۆریستی تەکفیریی داعش بۆ سەر بنکەیەکی سوپای سووریا لە سنووری سووریا و ئێراق دوابەدوای ئەوەی تەکفیرییەکان زەبرێکی قورسیان لێ کەوت ناکاما مایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 25, 2017 07:03 Asia/Tehran
  • شکست هێنانی داعش لە نزیکی سنووری سووریا  و ئێراق

پەلاماری گرووپی تیرۆریستی تەکفیریی داعش بۆ سەر بنکەیەکی سوپای سووریا لە سنووری سووریا و ئێراق دوابەدوای ئەوەی تەکفیرییەکان زەبرێکی قورسیان لێ کەوت ناکاما مایەوە.

هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە ژێدەرە سوورییەکان ڕاپۆرتی دا؛ گرووپی تەکفیریی داعش ڕۆژی پێنجشەممە بە پشتیوانی چەن ترۆمبیلی سەربازهەڵگر و ژمارێکی زۆر هێزی چەکدار هێرشی کردە سەر یەکێک لە بنکەکانی سوپای سووریا لە ناوچەی  "سد الوعر" کە بەرەوڕووی کاردانەوەی گورچکبڕی هێزەکانی سووریا بوویەوە.

تەکفیرییەکانی داعش کە کاتێکدا بە هەژمارێکی زۆر  کوژراو و بریندار ناچار بە پاشەکشە لەو ناوچەیە بوونەوە کە خێرا جوڵانەوەی هێزە سوورییەکان بووە هۆی ئەوەی تەکفیرییەکان نەتوانن هەموو کوژرا و وبریندارەکانیان لەگەڵ خۆیان ببەن.

لەم ئۆپەراسیۆنەدا یەکەی ئاسمانیی خۆڕاگری هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی پەلاماری تەکفیرییەکان بۆ سەر بنکەی سەرسنووریی سوپای سووریا، هێزەکانی پەلاماردەری دایە بەر مووشەک کە ئەو پەلامارە مووشەکییەش بووە هۆی کوژراو و بریندار بوونی ژمارێک لە تیرۆریستان.

جگە لە تەرمی ٨ تەکفیری داعشی بەجێ ماو لە ناوچە ئۆپەراسیۆنییەکەدا، ڕادەیەکی زۆر چەک و چۆڵ و کەرەستەی جەنگیش لەو پەلامارە ناکامە بەجێ ما کە هێزەکانی سوپای سووریا  توانیان دەست بگرن بە سەر شەش ترۆمبیلی سەربازهەڵگری داعش.